"هەناردەی نەوتی هەرێمیش دەستپێبکاتەوە نەوت بەرهەمناهێنین"
2023-08-29 13:47:17
(درەو):
كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن دهڵێن: ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆریی نەوتی توركیا دەستپێبكاتەوە، ئێمه نەوت بەرهەمناهێنین تاوەکو دڵنیانەبینەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (APIKUR) کە لە شەش کۆمپانیای وەبەرهێنی نێودەوڵەتی کە لە کێڵگەکانی هەرێمدا بەرهەمهێنان دەکەن (DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy و ShaMaran Petroleum ) لە یەیاننامەیەکدا ئاماژە بەگرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەن لەڕێی هێڵی بۆری تورکیا-عێراق، هۆشداری دەدەن ئەگەر مافە گرێبەستییەکانیان پارێزراو نەبێت لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانی رابردوو، دەست بەهەناردەکردنی نەوت ناکەنەوە، ئەگەر قوفڵی هەناردەی نەوتی تورکیاش بکرێتەوە.
لە یەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەكردووە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (APIKUR) هاندەری گفتوگۆکانی ئەمدواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی تورکیایە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری عێراق- تورکیا (ITP). کردنەوەی بۆرییهكه هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گرنگترین کەرتی بازرگانی کە ٨٠٪ی ئابورییەکەی پێکدەهێنێت، هەروەها بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان (IOCs) دەستبکەنەوە بە کارەکانیان کە سودی بۆ زۆرێک لە عێراقییەکان دەبێت.
راگەیەندراوە کە دەڵێت:" بەهۆی داخستنی بۆرییەکە لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاردا، زیانەکان به نزیکەی چوار ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت، کە زۆر زیاترە لەو تاکە بڕیارەی عێراق وەریگرتووە بۆ یەکێک لەو پێنج داواکارییەی خستویهتییه بەردەم دەستەی ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی".
لە یەیاننامەکەدا کۆمەڵەکە بەڕوونی دەڵێت “بەڵام تەنانەت ئەگەر هێڵی بۆری ITP بکرێتەوە، کۆمپانیا ئەندامەکانی APIKUR نەوت بۆ هەناردەکردنی بۆری بەرهەم ناهێنن تاوەکو ڕوون نەبێتەوە چۆن شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییهکانی نەوت IOC دەدرێت بەپێی مافە گرێبەستییەکانیان بۆ نەوتی هەناردەکراوی ڕابردوو و داهاتوودا.”