15 ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی وزە
2023-08-28 09:31:37
(درەو):
بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پۆلیسی وزە لە عێراق بۆری نەوتی كون كردووەو بە تانكەر ئاودیوی هەرێمی كوردستانی كردووە، دادگا 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
دادگای تاوانەكانی بەسرە، بەتاوانی بەقاچاغبردنی نەوت، 15 ساڵ زیندانی بەسەر بەسەر دوو كەسدا سەپاند. یەكێك لەوانەی سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە ناوی لیوا (غانم حسەینی)یەو پێشتر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە بووە، ئەوی تر ناوی (زیاد سەلمان حەسنون)ە.
بەپێی ئەوەی لە حوكمەكەی دادگادا هاتووە، ئەم دوو كەسە لەگەڵ ژمارەیەك تۆمەتباری تر، لە رۆژی 2022/10/26دا هەستاون بە كونكردنو تێكدانی بۆرییەكانی نەوت لە فاو، بۆری پلاستیكییان لێبەستووەو نەوتەكەیان بەتانكەر باركردووەو بەپشتبەستن بە مۆڵەتی ساختە، ئاودیوی هەرێمی كوردستان كردووەو لەوێشەوە بۆ دەرەوەی عێراق.
بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە، دادگا فەرمانی بێتاوانی بۆ چەند كەسێكی تری تێوەگلاو لەم كەیسە دەركردووە. تێوەگلاوانی ئەم كەیسە لە شوباتی ساڵی رابردوودا دەستگیركران، ئەوكات محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: گەورەترین تۆڕی قاچاغی نەوت هەڵوەشێندراوەتەوە. لەناو دەستگیراواندا حەوت ئەفسەری گەورە هەبوون.
تۆمهتباری سهرهكی ئهم كهیسه كه بهڕێوهبهری پیشووی پۆلسی وزهیه، له رۆژی 2022/11/6 راگیراوه، بۆیه ئهم ماوهیهی بۆ كراوه به وادهی بهسهربردنی حوكمهكهی له زیندان.