هاوردەكردنو دروستكردنو فرۆشتنی ماددە كحولییەكانی قەدەغهكرا
2023-08-28 08:45:14
(درەو):
هاوشێوهی كۆماری ئیسلامی ئیران، له عێراقیش به فهرمی هاوردهكردن و دروستكردن و فرۆشتنی خواردنهوه كحولییهكان قهدهغه كرا، دادگای فیدراڵی هەموو سكاڵاكانی رەتكردەوە، پشتیوانی بۆ یاسایەك راگەیاند كە ماددە كحولییەكان لە عێراق قەدەغە دەكات.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایانە یەكلاكردەوە كە لەبارەی یاسای (داهاتی شارەوانییەكان) ژمارە (1)ی ساڵی 2023 تۆماركرابوون.
سكاڵاكان بە دیاریكراوی لەسەر ماددەی (14)ی ئەم یاسایە بوون، ئەم ماددەیە لە بڕگەی یەكەمیدا دەڵێ:" هاوردەكردن، دروستكردنو فرۆشتنی ماددە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە قەدەغەیە".
بڕگەی دووەمی ماددەكە دەڵێ:" هەر كەسێك سەرپێچی بڕگەی یەكەمی ماددەكە بكات، بە بڕە پارەیەك غەرامە دەكرێت كە كەمتر نەبێت لە 10 ملیۆن دینارو زیاتر نەبێت لە 25 ملیۆن دینار".
لەسەر ئەم سكاڵایانە، دادگای فیدراڵی حوكمی خۆی دەركردو دەڵێ لەم یاسایەدا هیچ سەرپێچییەكی دەستوری بوونی نییەو بەزۆرینەی بڕیاریانداوەو هەموو دەسەڵاتەكان دەبێت پابەند بن".