فەرمانی دەستگیركردنی چەند پەرلەمانتارێك جێبەجێدەكرێت
2018-07-01 11:53:00
(درەو میدیا)
خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ شەممە 30ی حوەزیران كۆتاییهات و پەرلەمانتاران پارێزبەندیان نەما و بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو پەرلەمانتارانەی یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە دەستگیردەكرێن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی " سۆمەریە نیوز" ی راگەیاند ئەو پەرلەمانتارانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لە ئەمڕۆ یەكشەممە یەكی تەمموزەوە جێبەجێدەكرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە دادگاكان سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی بوونی پارێزبەندییەوە فەرمانەكە جێبەجێنەكراوە.
بابهتی پهیوهندیدار