هەناردەی نەوتی هەرێم دوادەكەوێت
2023-08-22 12:33:20
(درەو):
دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دوای تەواوبوونی پرۆسەی نۆژەنكردنەوە‌و پشكنینی بۆرییەكانی لەناو خاكی توركیا دوادەكەوێت، ئەمە بەگوێرەی ئاماژەی راگەیەندراوی كۆبونەوەی وەزیری نەوتی عێراق‌و وەزیری وزەی توركیا.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنكەرە لەگەڵ ئەلپ ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەو سامانە سروشتییەكانی توركیا كۆبووەوە. بەپێی راگەیەندراوێك كە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا چەند بابەتێكی دووقۆڵی‌و ناوچەیی جێ بایەخی هەردوولا تاوتوێ كراوە.
"جەختیان كرد لەسەر بایەخی هێڵی بۆری نەوتی خاو لەنێوان عێراق‌و توركیا‌و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، پاش تەواوبوونی پرۆسەی نۆژەنكردنەوە‌و پشكنینی بۆرییەكان، كە لەدوای بومەلەرزەكەی 6ی شوباتی 2023وە پێویستە ئەنجام بدرێت" راگەیەندراوەكە وا دەڵێ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ دوای تەواوبوونی پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی بۆرییەكان دوادەكەوێت.
تاساتی نوسینی ئه‌م هه‌واڵه، وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كرۆكی كۆبونه‌وه‌كه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش باسی له‌وه نه‌كردووه پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و پشكنینی بۆرییه‌كه‌ی كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
بەشێكی تری گفتوگۆكەی ئەمڕۆ، بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، جەختكردن بووە لەسەر ئاسۆی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەبواری وزەو نەوت غاز‌و كارەبا.
هەردوو وەزیرەكە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی لیژنەی ئابوری هاوبەشی عێراق- توركیا كە وەزیری نەوتی عێراق‌و وزەی توركیا سەرۆكایەتی دەكەن، كۆبونەوەی نۆزدەیەمی خۆی لە بەغداد ببەستێت‌و وادەی ئەم كۆبونەوەیەش لە كاتێكی تردا دیاری دەكرێت.
پێشبینی ده‌كریتت ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی تیمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا تایبه‌ت بێت به پرسی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی كه شوباتی ئه‌مساڵ دادگای ناوبژیوانی پاریس به‌سه‌ر توركیایدا سه‌پاند كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی (ملیارێك و 500 ملیۆن) دۆلاره، به‌ڵام راگه‌یه‌نداوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه سه‌رچاوه‌كان له به‌غدادو ئه‌نكه‌ره‌وه باسله‌وه ده‌كه‌ن، به‌بێ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه، توركیا ئاماده نییه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه.
سه‌رباری ئه‌مه، حكومه‌تی عێراق له دادگای پاریس سكاڵایه‌كی تری له‌سه‌ر توركیا تۆماركردووه، به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره ده‌یانه‌وێت عێراق ئه‌م سكاڵایه‌ش له دادگا بكێشێته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌نكه‌ره، هاكات فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته به‌غدادو بڕیاره سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات، ئه‌م كۆبونه‌وانه ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراوی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا بۆ عێراق.
ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و وزه‌ی توركیا، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا هه‌ندێك دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.