Draw Media

كەمال كەركوكی: ئێستا تیرۆریستان و هێزە ئەمنییەكان لە كەركوك تێكەڵاون

كەمال كەركوكی: ئێستا تیرۆریستان و هێزە ئەمنییەكان لە كەركوك تێكەڵاون

2018-07-01 11:00:58


(درەو میدیا) 
 " ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش كە لە ناو داعش پلەی بەرزیان هەبوو ئێستا بەرپرسیارێتی ئەمنیەتی پارێزگار و پارێزگای كەركوك-یان لە دەستە و ناسراویشن" ئەمە وتەی  دكتۆر كەمال كەركوكی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ درەو میدیا ئاماژەی پێكردوو جەختیشی كردەوە كە " زۆرێك لە تیرۆریستانی داعش كە جاران نەیان دەتوانی لە كەركوك نزیك ببنەوە، ئێستا لەناو ریزەكانی حەشدی عەشایەر جێگیر بوونە و چەك و پسوولەی هاتوچۆ و سەیارەیان پێیە و هەندێكیشیان بەرپرسیارێتی هەستیاریان لە دەستە" 
كەمال كەركوكی نایشارێتەوە كە"كەركوك وەكو سەربازگەیەكی گەورەی سەربازی لێهاتووە" و چەندین جۆر هێزی عێراقی لێیە" فرقەی ٣ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 5 و فرقەی 6ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 2ی دژە تیرۆری عێراقی و لیوای 37ی سەر بە  فرقەی 9ی مدەڕەع و هێزێكی سەر بە فرقەی 5ی سوپای عێراق لە پردێ و 6 تۆپی گران لە نێوان پردێ و كەركوك هەن. سوپا و حەشدێكی زۆر لە سەربازگەی كەیوان و زیاتر لە 14 جۆر میلیشیای حەشدی شیعە و حەشدی سووننە لە پارێزگای كەركوك بڵاوەیان پێكراوە"
 كەمال كەركوكی هۆكاری بەهێزبوونی داعش ئاشكرا دەكات كە"خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر ئاسانكاری و هاوكارییەكی زۆر بوو بۆئەوەی داعش بەهێزتر بێ و خەتەری لە ناو كەركوك و ئەترافی زیاتر هەبێت. زۆر لایەنیش لەو  پیلانە بەشدار بوون!!
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand