Draw Media

تەقینەوەكەی كەركوك كوژراوێك و 22 برینداری لێكەوتەوە

تەقینەوەكەی كەركوك كوژراوێك و 22 برینداری لێكەوتەوە

2018-07-01 10:14:40


(درەو میدیا):
نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند تەقینەوەكەی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە یەكی تەمووز كە لە نزیك كۆگای هەڵگرتنی سندوقەكانی دەنگدان  لە دەروازەی شاری كەركوك رویدا، هیچ زیانێكی بە سندوقەكانی دەنگدان نەگەیاندووە.
بەیانی ئەمڕۆ خۆكوژێك بە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی لە نزیك كۆگاكانی سندوقەكانی دەنگدان لە كەركوك تەقاندەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێك كوژراو و 2 كەسی تر كە زۆرینەیان سەر بە هێزە ئەمنییەكانن برینداربوون.
عەبدولباست دەروێش وتەبێژی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆن لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ وتی:" هێرشە خۆكوژییەوە بووە هۆی برینداربوونی دوو فەرمانبەری سەر بە كۆمسیۆن لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كە پارێزگاری لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن".
لایخۆشیەوە راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت داوای لە كۆمسیۆن كرد  بەپەلە سندوقەكانی دەنگدان بگوازێتەوە بۆ شوێنێكی سەلامەت بۆئەوەی دەستبكرێت بە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان.
 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand