Draw Media

"وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد"

"وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد"

2023-08-20 08:38:26


 

درەو:
ئەمڕۆ جارێكی تر وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغداد، بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێم و ئەو پارەیەی كە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت لەسەر بنەمای یاسای بودجەی عیراق كە وەزارەتی دارایی هەرێم مانگانە داوای (ترلیۆنێك و 170) ملیار دینار دەكات، مانگانە (917) ملیار دیناری بۆ موچەیەو ئەوەی دیكەش بۆ خەرجی، مانگی رابردوو بەغداد (598) ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كرد.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) وەفدەكەی حكومەتی هەرێم وەفدێكی تەكنیكیەو لە بەرێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی دارایی و چاودێری دارایی هەرێم پێكدێت.
ناكۆكی نێوان وەفدی هەرێم و بەغداد لەسەر شێوازی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆیی و ژمارەی موچەخۆرانە، كە بەغداد جەخت دەكاتەوە دەبێت هەرێم تەواوی داهاتەكەی رادەست بكات و (50%) داهاتە فیدراڵیەكان بۆ هەرێم بگەڕێنێتەوە، وەفدی هەرێمیش جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە تەنیا (50%)ی داهاتی دامەزراوە فیدراڵیەكان ببڕدرێت نەك تەواوی داهاتە نانەوتییەكان رادەست بكرێت.
مانگی رابردوو لە بەغداوە (598) ملیار دینار بۆ موچە نێردا كە مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان (942) ملیار دیناری بۆ موچە پێویست بووە (25) ملیار دیناری هاوپەیمانان ئەوی تر (917) ملیار دیناری بۆ موچەخۆران خەرجكردووە، بۆیە (319) ملیار دینار بۆ موچە كورتهێنانی هەبووە.
 وەفدەكەی هەرێم ئەمڕۆ دەیانەوێت بەتەواوی ئەوەیان بۆ روونبێتەوە كە پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق چەندەو بەغداد چەند بۆ هەرێم دەینَرێت،  بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بە پێی یاسای بودجە مانگانە زیاتر لە (١ ترلیۆن ٣٨٤ ملیار) دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە ( ٩٠٦ )ملیار دینار لە یاساكە تەرخان كراوە.
بەپێی ئینفاقی فیعلیش كە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێكڕای خەرجی مانگانە كاری پێدەكات پێویست بوو (١ ترلیۆن و ١٧٤ ملیار) دینار بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو ڕێكەوتنانەیە كە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە، بۆیە وەزارەتی دارایی" ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو ڕێكەوتنانەیە كە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە".

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand