Draw Media

کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت داوای گرێبەستی هاوبەشیکردن دەكەن

کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت داوای  گرێبەستی هاوبەشیکردن دەكەن

2023-08-14 10:50:23



درەو:
راپۆرتی روونبیین

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان کە نوێنەرایەتی کۆمپانیاکانی وەک DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy و ShaMaran Petroleum دەکات، داوا لە حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر دەکات لە گفتوگۆکانیان بۆ داڕشتنی یاسای نوێی نەوت و گاز ڕێز لە مافە گرێبەستییەکانیان بگرن.
هەروەها APIKUR داوای کردووە، مافەکانیان بخرێتە ناو بودجەی عێراق و هەر یاسایەک کە لە داهاتوودا نەوت و غاز لە عێراقی فیدراڵ و کوردستاندا بەڕێوە دەبات، بەپێی بەیاننامەیەکی کۆمەڵەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆر گرنگە بۆ داهاتووی پیشەسازی لەم ناوچانەدا، و ئەو هەلی کارە زۆرانەی کە دابینی دەکات، دەرئەنجامی دانوستانەکان بریتی بێت لە وەرگرتنەوەی ئەو تێچوون و قازانجانەی کە ئەوان (کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان) بەپێی گرێبەستی هاوبەشی کردنلە  بەرهەمهێنان ئێستا مافیان هەیە ” .
ڕۆژی 5ی ئاب، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تاوتوێی داڕشتنی یاسای نوێی نەوت و گازیان کرد. لە ساڵی 2005ەوە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بکات و هەرێمی کوردستانیش یاسای خۆی دەرکردووە و لەڕێگەی تورکیاوە دەستی بە هەناردەکردنی سەربەخۆی نەوت کردووە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ داڕشتنی یاسای نەوت و گاز بۆ هاوکاریکردنی چارەسەرکردنی کێشە لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر نەوت و داهاتەکانی.
ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر هەناردەکردنی نەوت لە مانگی ئازاردا پەرەی سەند، کاتێک دادگای ناوبژیوانی لە پاریس بڕیاری دژی هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆی کوردستان بە پێی یاسای ساڵی 2007 دەرکرد، ئەمەش وایکرد تورکیا هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا (ITP) ڕابگرێت.
تا ئێستا گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە نەیانتوانیوە چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بدۆزنەوە. جگە لەوەش بەپێی یاسای بودجەی عێراق هەرێمی کوردستان دەبێت ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات.
مافە گرێبەستییەکان
نوێنەری کۆمپانیاکان APIKUR لە 13ی ئاب بە S&P Global Commodity Insights ی وتووە: “کۆمپانیا نێوودەوڵەتییە نەوتییەکان IOC’s دەیانەوێت  دڵنیابن کەمافە گرێبەستییەکانیان ، لەوانەش وەرگرتنەوەی خەرجی تێچوونەکانیان ،لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدادا مسۆگەر بکرێن و بپارێزرێن “.
دەشڵێت: “پێویستەکۆمپانیاکانی نەوتی کوردستان  IOCs قەرەبووی تێچووی ڕاستەقینە بکرێتەوە هەروەک چۆن لە عێراقی فیدراڵیدا هەیە”.
هەروەها لە بەیاننامەکەی ئیپیکۆردا APIKUR  باس لەوە کراوە کە “مۆدێلی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەم  PSC کە لە هەرێمی کوردستان بەکاردێت، پێکهاتەیەکی وەبەرهێنانی کێبڕکێی هەیە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پارێزگا نەوتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێت”.
وتیشی:”بەپێێ گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمی هەرێم  IOC   کۆمپانیا نەوتییەکان هەموو مەترسییە داراییەکان لە ئەستۆ دەگرن وە ئەگەر سەرکەوتوو بن، حکومەتی هەرێم پشکی زۆرینەی قازانجی بۆ دەمێنێتەوە. سەرکەوتنی مۆدێلی PSC بۆ کوردستان دیارە”.
لە بەیاننامەکەی ئیپیکۆردا هاتووە: “بۆ ئەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت متمانەیان پێبدرێت کە مافە گرێبەستیەکانیان وەردەگرن لە خەرجی  تێچوونەکان و وەرگرتنی پارەی قازانج لە پڕۆژە سەرکەوتووەکاندا، لەکاتی ناکۆکیدا بەپێی  مۆدێلی گرێبەستی  PSCی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان  و یەکلاکردنەوەی  ئەوا پەنا بۆ یاسای ئینگلیزی دەبرێت  لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن .
هەروەها کۆمپانیا نەوتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ناتوانرێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەغدا دابین بکات، بەبێ ئەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کاربکەن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە، “بۆ بەدیهێنانی ئەمە، هەرێمی کوردستان پشت بە بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگانە دەبەستێت کە لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت”.
ئیپیکۆر دەڵێت: “سەرەڕای ئاستەنگە سیاسی و ئەمنییەکان و جیۆلۆجییەکانی هەرێم، بەڵام کەرتی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتیەکان  IOC  لە ١٥ ساڵدا بەرهەم هێنانیانی نەوتیان  لەنزیکەی سفرەوە گەشە پێداوە بۆ نزیکەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ گرنگترین پیشەسازی لە کوردستان، کە کەرتی نەوت و گازە، ئێستا دەیان هەزار هەلی کاری کوالیتی بەرزی  ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی IOCsکانەوە و هەروەها ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان و بەڵێندەران و لە کۆمەڵگاکانی تەنیشت کارەکانمان و ماڵ و ئۆفیسەکانمان دابین دەکات .”
جگە لەوەش بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوت، کۆمپانیا بیانییەکانی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ناچاربوون ڕێوشوێنی کەمکردنەوەی تێچوون جێبەجێ بکەن، ئەمەش بووە هۆی دەرکردنی فەرمانبەران.
APIKUR کێیە ؟
APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە  کە پێک هاتووە لە هەریەک لە DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy و ShaMaran Petroleum کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو  کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی  نەوت و غازی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن دامەزراوە.
کۆمەڵەکە APIKUR دەڵێت:  ئامانج و مەبەستی ئەم کۆمەڵەیە بریتییە لە پێشخستنی هەرێمی کوردستانی عێراق KRI وەک شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز، پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنەران.
جگە لەوەش، APIKUR ئامانجیەتی داکۆکیکردن و نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەندامەکانی بکات، وەک دەنگێکی هاوبەش و کاریگەر بۆ ئەندامەکانی بەرامبەر بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان چ لەهەرێم دی کوردستانی عێراق  KRI، یان شوێنەکانی دیکە کاربکات، و مەکۆیەک بۆ ئەندامان دابین بکات بۆ هاوبەشکردنی زانیارییە  پیشەسازییە پەیوەندیدارەکان و بەکارهێنانیان  باشترین شێوە . 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand