كه‌مال كه‌ركوكی: ژمارەیەك داعش پلەیان لە پارێزگای کەرکوكدا هەیە
2018-06-30 07:48:18
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا
(دره‌و میدیا) له باره‌ی دۆخی ئه‌منی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك و دیدگای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و سیاسی له شاره‌كه، گفتۆگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی پێشووی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا.
له ماوه‌ی قسه‌كانیدا دكتۆر كه‌مال جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "تیرۆریستان و هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوك تێکەڵاون" و "کەرکوك وەکو سەربازگەیەکی گەورەی سەربازی لێهاتووە، 3 فرقەی پۆلیسی ئیتحادی و 1 فرقەی دژە تیرۆر و زیاتر لە 14 جۆری حشدی شه‌عبی و چەند جۆری حه‌شدی وەتەنی لێیه".
دره‌و میدیا: دۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك چۆن ده‌بینن و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر پارێزگاكه له چیدا ده‌بیننه‌وه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: لە ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ دۆخی ئەمنی کەرکوك تێكدرا، بەو پیلانگێڕییەی کە دژ بە گەلی کوردستان و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و، بووە هۆی تێكچوونی پلانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستن و راگرتنی سەقامگیری ناو کەرکوك و نەمانی هێڵی دەروەوەی پارێزگاكه بۆ پاراستنی کەرکوك لە لایەن پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە رۆژئاوا‌و و باشووری کەرکوك و، نەمانی سیستەمی دیموکراسی لە پارێزگای کەرکوك بەگشتی. بۆیه له ئێستادا تیرۆریستان و هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوك تێکەڵاون.
كه‌مال كه‌ركوكی: ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاسانکاری و هاوکارییەکی زۆر بوو بۆئەوەی داعش بەهێزتر بێ
دره‌و میدیا: ئه‌و هێزه ئه‌منیانه كێن كه به ئاشكرا و شاراوه له ئێستادا پارێزگاكه به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟ ئایا كه‌سی ئه‌منییان تێدایه پێشتر پێشینه‌ی تێوه‌گلانی له تیرۆر هه‌بوو بێت؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئێستا کەرکوك وەکو سەربازگەیەکی گەورەی سەربازی لێهاتووە، 3 فرقەی پۆلیسی ئیتحادی و 1 فرقەی دژە تیرۆر و زیاتر لە 14 جۆری حشدی شه‌عبی و چەند جۆری حه‌شدی وەتەنی لێیه. زۆرێك لە تیرۆریستانی داعش کە جاران نەیان دەتوانی لە کەرکوك نزیك ببنەوە، ئێستا لەناو ریزەکانی حه‌شدی عه‌شایەر جێگیر بوونە و چەك و پسوولەی هاتوچۆ و سەیارەیان پێیە و هەندێکیشیان بەرپرسیارێتی هەستیاریان لە دەستە.
فرقەی ٣ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 5 و فرقەی 6ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 2ی دژە تیرۆری عێراقی و لیوای 37ی سەربە فرقەی 9ی مده‌ڕەع و هێزێکی سەر بە فرقەی 5ی سوپای عێراق لە پردێ و 6 تۆپی گران لە نێوان پردێ و کەرکوك هه‌ن. سوپا وحه‌شدێکی زۆر لە سەربازخانەی کەیوان و زیاتر لە 14 جۆر میلیشیای حه‌شدی شیعە و حه‌شدی سووننە لە پارێزگای کەرکوك بڵاوەیان پێکراوە.
ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش کە لە ناو داعش پلەی بەرزیان هەبوو ئێستا بەرپرسیارێتی ئەمنیەتی پارێزگار و پارێزگای کەرکوك-یان لە دەستە و ناسراویشن.
كه‌مال كه‌ركوكی: زیاتر لە 14 جۆر میلیشیای حه‌شدی شیعە و حه‌شدی سووننە لە پارێزگای کەرکوك بڵاوەیان پێکراوە
دره‌و میدیا: ئێوه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌ركوك-تان وه‌كو شارێكی داگیركراو ناساندووه، كه‌واته له رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه چیتان كردووه و ده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنی شاره‌كه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئەوە حه‌قیقەتە کەرکوك داگیرکراوە و کوده‌تای سەربازی کراوەتە سەری، خیانەتی لێ کرا تا داگیر بکرێت و بکەوێتە دەستی دوژمن، ئەوە حه‌قیقەتێکی حاشا هەڵنەگرە و ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو لایەکمان راگەیاندووە.
ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان قەبوڵ ناکەین کەرکوك بەو شێوەیە بەداگیر کراوی بمێنێتەوە، دەبێ باری کەرکوك ئاسایی بکرێتەوە. بۆئەوەی باری کەرکوك ئاسایی بکرێتەوە دوو رێگا هەیە:
یەکەم: ئەوەیە بەدیالۆگ کەرکوك بگەڕێندرێتەوە دۆخی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئەویش رێگای یاسایی و بێ توندووتیژییه و هەموو لایەك لێی سوودمەند دەبێ.
دووه‌م: ئەگەر نا ئەوجا سەرهەڵدان و توڕەیی جەماوەری دڵسۆزی کەرکوک و گشت کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت دڵسۆزێکی کوردستانه لە هەر شووێنێكدا هەبن، ئەو هێزانەش هێزی گەلن، هێزی گەل هێزێکی لەبن نەهاتووە و هیچ هێزێكی ناهەق ناتوانن لە پێشیان خۆیان رابگرن و دا دەماڵدرێن.
دره‌و میدیا: وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان چ رێگایه‌كی یاسایی و سیاسیتان گرتوەته‌به‌ر بۆ سزادانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به خیانه‌تكردن له كه‌ركوك تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن؟
كه‌مال كه‌ركوكی: ئەوانە ناسراون و بە دڵنیایی بە سزای گەل دەگەن و لێبوردنیان نییه.
كه‌مال كه‌ركوكی: فرقەی ٣ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 5 و فرقەی 6ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 2ی دژە تیرۆری عێراقی و لیوای 37ی سەر بە فرقەی 9ی مده‌ڕەع و هێزێکی سەر بە فرقەی 5ی سوپای عێراق لە پردێ و 6 تۆپی گران لە نێوان پردێ و کەرکوك هه‌ن.
دره‌و میدیا: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ شاری كه‌ركوك به كوێ گه‌یشتووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق؟
كه‌مال كه‌ركوكی: بڕیاری گەڕانەوەی پێشمەرگە لە دەستێکی ئەمییندایە و پێشمەرگە بە سەربەرزی و بەکەرامەته‌وه ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوك و، دڵسۆزانی کەرکوکیش بە پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان شاد ئەبن. هیچ هێزێك هی هەر لایەنێك بێت ناتوانێت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان پێشمەرگە بەکاربێنن.
كه‌مال كه‌ركوكی: ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش کە لە ناو داعش پلەی بەرزیان هەبوو ئێستا بەرپرسیارێتی ئەمنیەتی پارێزگار و پارێزگای کەرکوك-یان لە دەستە
دره‌و میدیا: مه‌ترسی شانه نوستووه‌كانی داعش له كه‌ركوك چه‌نده مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شاره‌كه و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان؟
كه‌مال كه‌ركوكی: خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاسانکاری و هاوکارییەکی زۆر بوو بۆئەوەی داعش بەهێزتر بێ و خەتەری لە ناو کەرکوک و ئەترافی زیاتر هەبێت. زۆر لایەنیش لەو پیلانە بەشدار بوون!!
بەنیسبه‌ت ناو کوردستان سوپاسی هێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان ئەکەین بە شەونەخوونی و کاری دروستیان و بە پیشتیوانی جەماوەری پاك و دڵسۆز توانیویانە سەقامگیری کوردستان رابگرن.
دره‌و میدیا: ئایا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێگای كه‌ركوك و هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه؟
كه‌مال كه‌ركوكی: هەوڵی زۆرمان داوە و لەگەڵ هاوپەیمانان و لە گەڵ بەغداش قسە کراوە، بەغدا لەژێر فیشارە و دیارە هاتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە ئیتر خەڵك ئەزێت نەدەن. کردنەوەی رێگاکە تەنها کاتە و ئەبێت بکرێتەوە.