Draw Media

پێگەیەكی ئەمریكی: لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە شلۆقترین هێزن لە عێراق

پێگەیەكی ئەمریكی: لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە شلۆقترین هێزن لە عێراق

2023-08-09 06:46:27



درەو:
پێگەی (Breaking Defense) ئەمریكی تایبەتی بە بواری سەربازی :
🔹لەساڵی (2014)وە, ویلایەتە یەكگرتووەكان ملیۆنەها دۆلاری لە چوارچێوەی شەڕی تێكشاندنی داعشدا خەرجكردووە, سەرەڕای كەمبونەوەی هەڕەشەكان, پارەكە بەردەوام بووە, بەبێ‌ ئەنجامێك شیاوی باسبێت, لەگەڵ كۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی واشنتۆن, ئیتر كاتی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەیە.
🔹بنتاگۆن, وەزیری بەرگری عێراق و وەفدێك لە فەرماندەكانی سوپا میوانداری دەكات, سودانی دەستنیشانیكردوون بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ئەمنیی هاوبەش لە واشنتۆن, كۆبونەوەكە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و تێڕوانیەكان بۆ ئایندەی پەیوەندیە ئەمنیەكانی ئەمریكاو عێراق دیاریدەكات.
🔹ئەم گفتوگۆیە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانیدەكرێت, نەك تەنها لەبارەی كاروباری ئەمریكاو عێراق, بەڵكو سەبارەت بە وەی ئیدارەی بایدن چۆن پلان بۆ ئەو ملیۆنەها دۆلارە دادەڕێژێت, كە هێشتا لە هێزە ئەمنیەكانی عێراقدا, هەموو ساڵێك خەرجی دەكات.
🔹لەساڵی (2014), كاتێك سوپای ئەمریكا گەڕایەوە بۆ عێراق, ئامانجی راستەوخۆی شكستپێهێنانی داعش بوو, هێزە ئەمنیەكانی عێراق و پێشمەرگە لە شكست و  پاشەكشێی بەردەوامدابوون.
🔹زۆرینەی ئەو پارەیەی كۆنگرێس تەرخانیكردوەو مۆڵەتی داوە بە خەرجكردنی لە "سندوقی راهێنان و ئامادەكاری بۆ شەڕی داعش", نادرێت بە ئۆتۆمبیل و چەك و تەقەمەنی.
🔹زیاتر بەكاردەهێنرێت بۆ مووچەی هێزێكی نا جێگیرو رەمزیی لە پێشمەرگە " لیواكانی پاسەوانی هەرێم", كە لە دوو گروپی سیاسی سەرەكی لە كوردستان پێكهێنراوە.
🔹هێشتا ئەو هێزانە, شلۆقترین هێزن لە عێراق, رەنگە لە "گوندی پۆتمیكن" بچن (دەستەواژەیەكە بەكاردێت بۆ گوندێك كە لە روكەشدا جوان و سەرنج راكێشە, بەڵام لەناوەرۆكدا وێران و ساختەیە), كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی دەكات, بۆ زامنكردنی بەردەوامی هاتنی دەیان ملیۆن دۆلاری مانگانە.
🔹بنتاگۆن بە ردەوامە لە خەرجكردنی زیاتر لە (20)ملیۆن دۆلاری مانگانە بۆ پشتیوانیكردنی هێزە كوردیەكانی عێراق, كە رەنگە هەر ئەو رۆژەی پارەكەی بڕین هێزەكەش هەڵبوەشێتەوە.
🔹پێویستە لەسەر سەركردەكانی كورد پابەندی چاكسازی هێزی پێشمەرگەبن, نەك باڵی سەربازی گروپی سیاسی بن, بەڵكو ببنە هێزی ئەمنی وڵات و بەرپرسیاربن لەبەردەم سەركردە هەڵبژێردراوەكان.
🔹پێویستە هێزی پێشمەرگە بۆ دابینكردنی سەلامەتی و ئایندەی هەموو كوردانی عێراق كاربكات, بەهاوكاری لەگەڵ عێراقی فیدڕاڵ وەك هاوبەش. لەلایەن سەركردەكانەوە پاوان نەكرێن بۆ پاراستنی دەسەڵات و خۆ دەوڵەمەندكردن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand