بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تەنیا پشكی هەرێم لە خەرجی حاكیمە دەگرێتەوە
.jpg)
2023-08-07 11:40:04
درەو:
بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە باس لەوە دەكات ناردنی پشكی هەرێم ( وەك لە مادەی 11 یەكەم)یدا هاتووە پێویستی بە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق نیە، تەنیا پشكی هەرێم لە خەرجی حاكیمە دەگرێتەوە نەك تەواوی پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراقدا.
بە پێی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی، كە ئەمڕۆ دادبینی بۆ داوای ژمارە (168/فیدراڵی/2023) كە لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە لە دژی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماركرابوو ئەنجامدا، داواكە تانە بوو لە ماددەی (13) یاسای بودجە بۆ ساڵەكانی (2023،2024 و 2025).
دادگا بڕیاریدا كە كە بڕگەی (بە رەزامەندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران) كە لە ماددەی (11/یەكەم) هاتووە، هەروەها بڕگەی (لە كاتێكدا نەگەیشتنە چارەسەر ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری پێویست دەدات) كە لە ماددەی (13/حەوتەم) هاتووە، نادەستوورییە.
بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە بڕگەی یەكەمی مادەی 11ی یاسای بودجەی عێراق كە ئەو بڕگەیە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان لە خەرجی حاكیمە، نەك تەواوی پشكی هەرێم لە یاسای بودجەدا
دەقی ماددەی 11 بڕگەی یەكەمی یاسای بودجەی عێراق:
"خەرجی هەرێمی كوردستان لە تێكڕای خەرجی راستەقینە دیاری دەكرێت، كە لە خشتەی (د)ی هاوپێچی ئەم یاسایەدا هاتووە (خەرجی حاكیمە)، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەرەزامەندی سەرۆك وەزیران، خەرجدەكرێت".
ئەوەی لە دەقی یاسای بودجەدا هاتووە خشتەی ژمارە (د) كە تایبەتە بە خەرجی حاكیمە كە دەبێت بە رەزامەندی سەرۆك وەزیران بێت تیایدا (10 ترلیۆن و 438 ملیار) دینار خەرجی حاكیمەیەو (ترلیۆنێك و 322 ملیار) دینار پشكی هەرێمی كوردستانە لە خەرجی حاكیمە، نەك كۆی گشتی پشكی هەرێم لە یاسای بودجەدا، واتا بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تەنیا پشكی هەرێم لە خەرجی حاكیمە دەگرێتەوە.
خەرجی حاكیمە بریتیە لە :
• كارتی كۆبوونی خۆران
• خەرجی كێشەی مولكیە
• دەرمان
• پاڵپشتی گەنم و جۆ
• هاوردەكردنی وزە
• سەرژمێری دانیشتوان
• خەرجی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان
هەروەها بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوەشی لەخۆ گرتووە كە بڕگەی حەوتەمی مادەی 13ی یاسای بودجە نادەستورییە:
دەقی مادەی 13 بڕگەی حەوت:
حەوتەم: لەكاتی بوونی هەر ناكۆكییەك لە تێڕوانینی حكومەتی فیدراڵو حكومەتی هەرێم لەوانەی كە پەیوەندیدارن بە مافو پابەندیو میكانیزمەكانی هاتوو لە حوكمەكانی ئەم یاسایەدا، لیژنەیەكی هاوبەش لەهەردوولا دروستدەكرێت بۆ تەماشاكردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، بۆ ئەوەی لەماوەی 30 رۆژدا لەدوای پێكهێنانی، پێشنیازو چارەسەرەكانی بەرزبكاتەوە، ئەگەر چارەسەر نەكرا ئەنجومەنی نوێنەران بۆی هەیە بڕیاری پێویست بدات.
دەقی ماددەكانی هەرێم لە بودجەی عێراقدا
https://www.drawmedia.net/page_detail?smart-id=13133
