سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

شەڕی دەركردنی دیپلۆماتكاران لە نێوان ئەمریكا و روسیا دەستیپێكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئازار 2018

شەڕی دەركردنی دیپلۆماتكاران لە نێوان ئەمریكا و روسیا دەستیپێكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا فەرمانیدا بە دەركردنی 60 دیپلۆماتكاری روسیا بەهۆی هێرشكردنە سەر سێرگی سكریپاڵ سیخوڕی پێشووی روسیا لە بەریتانیا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریشیداوە كونسوڵگەری روسیا لە سیاتڵ دابخات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەرەتای ئەم مانگە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند روسیای مادەی كیمیایی بەكارهێناوە لە هەوڵیدا بۆ كوشتنی هاوڵاتییەكی بەریتانی و كچەكەی لە شاری سالزبۆری.
هاوكات 14 وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا بڕیاریاندا هەمان هەنگاوی واشنتۆن بنێن و ژمارەیەك دیپلۆماتكاری روسیا لە وڵاتەكانیان دەربكەن.
لە كاردانەوەیدا بەرامبەر ئەم بڕیارەی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا ڤلادیمێر دیگاپارۆڤ سەرۆكی لیژنەی كاروباری نێودەوڵەتی پەرلەمانی روسیا رایگەیاند مۆسكۆش 60 دیپلۆماتكاری ئەمریكا لە وڵاتەكەی دەردەكات.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 38 خولەک

بۆری نه‌وتی عێراق و سوریا چه‌ند ساڵێكی تریش روناكی نابینێت

null
پێش 11 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 23 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد