Draw Media

رێژەی دەرچون لە بەشی زانستی 28% و لە وێژەیی 18% بووە 

رێژەی دەرچون لە بەشی زانستی 28% و لە وێژەیی 18% بووە 

2018-06-27 18:45:37


درەو میدیا
ئێوارەی ئەمڕۆ 27ی حوەزیران ئەنجامی  خولی " یەكەم" ی تاقیكردنەوەی وزاری قۆناغی 12ی ئامادەیی و نیشتمانی نۆی بنەڕەتی راگەیەندرا و ناوی خوێندكارە یەكەمەكانی هەردوو قۆناغەكەش ئاشكراكران.
رێژەی دەرچوون:
لە مەراسیمی راگەیاندنی ئەنجامەكاندا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم وتی :" 230 هەزار خوێندكار لە هەردوو قۆناغەكە بەشداریان لە تاقیكردنەوەكە گشتییەكان كردووە و رێژەی دەرچوون لە بەشی زانستی 12ی ئامادەیی (28%) و بەشی وێژەیی (18%) و پۆلی 9ی نیشتمانیش (65%) بووە"
راشیگەیاند، ئەو خوێندكارانەی كە نمرەی 90 تا 100یان لە پۆلی 12ی زانستی بەدەستهێناوە، دوو هەزار و 152 خوێندكارە.
ئاشكراشیكرد بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2017 2018 ،  57 خوێندكار یەكەم و دووەم و سێیەم بوون، كە 34یان لە ڕەگەزی نێرن و 23یان لە رەگەزی مێن.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاشكراشیكرد 608 خوێندكار نمرەی 95 بۆ 100 یان هێناوە، بەڵام هیچ قوتابییەك نمرەی 100ی بەدەستنەهێناوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكان هەمووی هەڵبژاردنە و لە ساڵانی رابردوودا نمرەی 100 هاتووە.

یەكەمەكان:
ناوی خوێندكارە یەكەمەكانی هەردوو قۆناغەكە لەلایەن سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە خوێندرانەوە كە بەمشێوەیە بوو:
 بەشی 12ی زانستی:
1. بەستە یاسین ئەمین، سلێمانی: 99.14 
1. پەیام نایف جەمال، هەولێر، 99.14


2. سەروا سەردار، هەولێر 98.86
2. محەممەد خالید، هەولێر: (98.86 دووبارە)
2. ئەحمەد هیوا، هەولێر: (98.86 دووبارە)
2. زەینەب موئەیەد، هەولێر: (98.86 دووبارە)
2. مریەم رەمزی، هەولێر: (98.86 دووبارە)
2. راوێژ قادر، هەولێر: (98.86 دووبارە)
2. محەممەد سەدرەدین، هەولێر : (98.86 دووبارە)
2. میلانۆ محەممەد، سلێمانی : (98.86 دووبارە)
2. رۆژ سەربەست، سلێمانی : (98.86 دووبارە)
2. سەربەست سەلام، سلێمانی : (98.86 دووبارە)
2. هەڤان رزگار فەقێ، سلێمانی : (98.86 دووبارە)

3. دانا سەركەوت، هەولێر: (98.57)
3. چرا محەمەد، هەولێر: (98.57 دووبارە)
3. تاران ئازاد، هەولێر: (98.57 دووبارە)
3. سارا كاوە، هەولێر: (98.57 دووبارە)
3. عائیشە عەلا، هەولێر (98.57 دووبارە)
3. نەریمان سەلام، هەولێر (98.57 دووبارە)
3. مستەفا سامی، هەولێر(98.57 دووبارە)
3. میران سلێمانی(98.57 دووبارە)
3. ئارین سلێمانی (98.57 دووبارە)
3. شنایر بێستون، سلێمانی: (98.57 دووبارە)
3. لارا شێركۆ سلێمانی: (98.57 دووبارە)
3. ڤاریا خالید، سلێمانی (98.57 دووبارە)
3. میر كرمانج، سلێمانی: (98.57 دووبارە)
3. باوەڕ عومەر، سلێمانی: (98.57 دووبارە)
3. زانیار دڵشاد، سلێمانی: (98.57 دووبارە)
3. فێنك مەریوان، سلێمانی: (98.57 دووبارە)
3. شیلان ئەحمەد، دهۆك: (98.57 دووبارە)
  بەشی وێژەیی:
1. میر ئەنوەر، سلێمانی: 98.29
2. پەیمان ئیدریس، هەولێر: 97.43
2. ئاسودە ئیسماعیل، گەرمیان: 97.43
3. دەشنێ عەلی، سلێمانی: 96.86

یەكەمەكانی نۆی بنەڕەتی:
1. ئەوین ئاریان ئیسماعیل،  هەولێر: نمرەی 99.54،
2. بنار خەتاب،هەولێر: 99.48  
2. بێستا فەرحان، هەولێر  99.48  (دووبارە)
2. لازیا زانا، سلێمانی 99.48   (دووبارە)
2. لانە زانیار، سلێمانی 99.48  (دووبارە)
3. ئیمان دلاوەر، 99.42 هەولێر

خوێندنی ئیسلامی:
یەكەم: ئەحمەد نوری عەبدولحەمید؛ 96%- سلێمانی 
دووەم: عومەر سەلاح حەمید؛ 90.9%- سلێمانی
سێیەم: سەربەست مەناف حالی؛ 89%- هەولێر


ئامادەیی بازرگانی:
یەكەم: شیراز هێرش كاكل فەرەج؛ 83%- سلێمانی
دووەم:  ئامینە حەمەسالح حەیدەر؛ 82.3%- سلێمانی
سێیەم: عەتا رەئوف عەلی رەشید؛ 75.7%- سلێمانی


ئامادەیی پیشەیی:
یەكەم: هاوكار تەها عەلی محەمەد؛ 94.3%- سلێمانی
دووەم:  تروسكە مەحمود مەولود؛ 76.8%- هەولێر
سێیەم: كۆرەك عوسمان جەمیل؛ 83.6%- گەرمیان


ئامادەیی كشتوكاڵ:
یەكەم: ئیمان محەمەد عوسمان؛ 76.2%- پارێزگای هەولێر
دووەم:  بەسۆز ئازاد ئەحمەد؛ 72.8%- پارێزگای سلێمانی
سێیەم: عومەر زرار بەهرام؛ 96.4%- پارێزگای هەولێر
 
ئامادەیی گەشتوگوزار:
یەكەم: دیمەن ئەنیس فرەنسیس ئیسحاق؛ 91%- پارێزگای هەولێر
دووەم: پەیام ئەمیر هاشم؛ 86.1%- پارێزگای هەولێر
سێیەم: هەنا سوار عەبدوڵا سەعید؛ 72.5%- سلێمانی
 
نزمیی رێژەی دەرچوون
لە قۆناغی 12ی زانستی رێژەی دەرچوون لەسەرتاسەری هەرێمدا  لەسەدا 28 ەو لەبەشی ئەدەبیش لەسەدا 19 یە و ئەوەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە بەشێكی زۆر لە خوێندكارانی ئەو دوو قۆناغە لەبەر هۆكاری هێنانی نمرەی بەرز، یان فریانەكەوتنی پێداچوونەوە بە هەموو وانەكان چەند وانەیەك دەخەنە خولی دووەم و هاوكات بەشێك لە خوێندكارانیش لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە كاتێك پرسیارەكان دەبینن و هەستدەكەن نمرەی پێویست بەدەستناهێنن ، هۆڵی تاقیكردنەوە بەجێدەهێڵن و ئەو تاقیكردنەوە بۆ خولی دووەم وازلێدەهێنن.
هەروەها ناسەقامگیری دۆخی سیاسی هەرێم و قەیرانی ئابووری و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی پەروەردە و ئامادەكاریی خوێندكاران  بۆ تاقیكردنەوەكان و رێژەی دەرچوون هەبووە.

بایكۆت و ئەنجامی تاقیكردنەوەكان:
لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین مامۆستایان بەهۆی نەدانی موچەكانیان لەلایەن حكومەتەوە، لە وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵدا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و وەرزی دووەم تەنها نزیكەی سێ‌ هەفتە دەوامكراو ئەو وەرزە بەڕێكرا، بەڵام لە بەشێكی زۆری خوێندنگەكاندا مامۆستایان بەردەوامبوون لە وتنەوەی وانەكان بە خوێندكارانی هەردوو قۆناغی 12ی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی، بە سەرنجدان لە ئەنجەمەكانیش دەردەكەوێت كە پلەی یەكەمی زانستی و وێژەیی لە دەڤەری بایكۆتەو لە بەشی زانستی 14 خوێندكار پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمی هەرێمیان بەدەستهێناوە،  لەبەشی وێژەییش سێ‌ خوێندكاری سلێمانی و گەرمیان پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمی هەرێمیان بەدەستهێناوە و  لە نۆی بنەڕەتیش لە شەش خوێندكاری یەكەم و دووەم و سێیەم، دوو خوێندكاریان لە پارێزگای سلێمانین.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand