موچە لە پەرلەمانتاران وەردەگیرێتەوە
2023-07-05 08:19:25
درەو:
ئەو موچانە لە پەرلەمانتاران وەردەگیرێتەوە كە لە دوای 6/11 ەوە وەریانگرتووە، راستەوخۆ نا بەڵكو لەرێگەی (48) ملیۆنی ئیكرامیەو خانەنیشینەوە لێیان وەردەگیرێتەوە.
دانا دارا راوێژكاری یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە هاوڵاتی وتووە: لە رووی یاساییەوە بە پێی یاسای چاكسازی موچە لە پەرلەمانتاران وەردەگیرێتەوە، بەڵام راستەوخۆ نا بەڵكو لە رێگەی ئیكرامیەو موچەی خانەنشینیەوە لێیان وەردەگیرێتەوە.
بە وتەی ئەو راوێژكارەی پەرلەمانی كوردستان، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتار هەبووە (25) ملیۆن دینار لە موچەی خانەنشینی بڕیاوە بۆ گەڕانەوەی ئەو شایستە داراییەی كە لەلای بووە، پێویست بووە بیگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت، بەڵام ئەو پەرلەمانتارانەی كە لە دوای 6/11ەوە سوێندی یاساییان خواردووە دەبێت رێكاری دیكەیان بەرامبەر بگیرێتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی موچەكانیان، چونكە وەرگرتنی موچەكانیان بەپێی یاسای باتڵە.
بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە 6/11/2022 ەوە نایاساییە، بەڵام دیوانی پەرلەمانی كوردستان لە 30ی حوزەیرانەوە پەرلەمانتارانی رەوانەی خانەنشینی كردووە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە هاوڵاتی راگەیاندووە: لەبەر ئەوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كتوپڕ بووە جارێ هیچ بەرچاوروونیەك نیە بۆ ئەوەی چۆن پارەی ئەو ماوەیەیان لێوەربگیرێتەوە، ئاسان نیە تا رێكارێك دەگیرێتە بەر بۆ چۆنیەتی وەرگرتنەوەی پارە لێیان قورسیشە وەرگرتنەوەی پارە لێیان، دەكرێت لە رێگەی ئەو سولفانەی پەرلەمانتاران دەگرێتەوە "ئیكرامیە" ئەو پارانەیان لێوەربگیرێتەوە، یاخود دوای خانەنشین بوونیان پارەیان لێوەربگێرێتەوە.
راپۆرتی پەیوەندیدار:
خولی پێنجەم خۆی خانەنشین دەكات