عێراق بارمته‌ی ده‌ست ده‌روازه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته
2023-06-26 08:19:58
فه‌رهاد حه‌مزه، سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له كۆمپانیای نه‌وتی باكور
له‌وه‌ته‌ی نه‌وت له عێراق دۆزراوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ هه‌رده‌م نه‌یان هێشتووه بۆناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی بێسه‌رئێشه بێت ئه‌ویش به‌هۆی خراپی جێكه‌وته جوگرافیه‌كه‌ی كه دووره له ده‌ریاوه .
عێراق خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك هێڵی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته به‌ڵام له هیچ كامێكیان عێراق خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها نیه تیایدا .
واله‌خواره‌وه یه‌ك یه‌ك باسی ئه‌و هێڵانه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كه‌ین كه عێراق به درێژایی 90 ساڵ به‌كاریانی هێناون :-
1- هێڵی كه‌ركوك –سوریا ئه‌م هێڵه له‌ساڵی (1934) ه‌وه راكێشراوه سه‌ره‌تا به بۆرییه‌كی 12 ئنجی ده‌ستی پێكرد دواتر دوو بۆری تری 16 و 32 ئنجی تریشی بۆ زیاد كرا . له ساڵانی حه‌فتاكاندا 1,4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی پیادا هه‌نارده‌ده‌كرا . چه‌ندین جار به‌هۆی شه‌ری عه‌ره‌ب ئیسرائیله‌وه بۆچه‌ند مانگ په‌كخراوه . له‌دوای خۆماڵیكردنی نه‌وت له1ی حوزه‌یرانی 1972 حكومه‌تی سوریا په‌ڵپی به عێراق گرت و داوای زیادكردنی باجی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ده‌كرد له 22 سه‌نته‌وه بۆ 44 سه‌نت ئه‌مه له كاتێكدا نرخی جیهانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها 3 دۆلار بوو . دواتر له‌رێگه‌ی ناوبژیوانانه‌وه كرا به 41 سه‌نت .له ساڵی 1982 حكومه‌تی سوریا بۆ پشتیوانی حكومه‌تی ئێران له شه‌ری هه‌شت ساڵه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراق به‌یه‌كجاری هێڵه‌كه‌ی په‌كخست .
له‌رۆژگاری ئه‌مرۆشماندا كه حكومه‌تی توركیا ناهێڵێت نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێم به خاكیدا تێپه‌ر ببێت ئه‌سته‌مه له‌م ده‌م وده‌سته‌دا په‌نا بۆ ئه‌م هێڵه ببرێت چونكه زیاتر له 40 ساڵه ئه‌م هێڵه به‌كارنه‌هێنراوه‌و پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رییه كه ئه‌مه‌ش پاره‌و كاتێكی زۆری ده‌وێت , ئه‌مه وێرای نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامدانی وه‌ها كارێكدا .
2- هێڵی عێراق –توركیا :- ئه‌م هێڵه له دوو لووله‌ی 40 و 46 ئنجی پێكهاتوه‌و به دوو قۆناغی جیا راكێشراون له ساڵی 1977 و 1987
عێراق ئه‌م هێڵه‌ی وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ هێڵی سوریا كرده‌وه چونكه هه‌رده‌م ترسی له حكومه‌تی سوریا هه‌بوو هێڵه‌كه وه‌ك كارتێكی فشار دژی به‌كار بهێنێت . ئه‌م هێڵه تا ساڵی 2014 به‌بێكێشه كاری خۆی راپه‌راندووه تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی توركیا به بێره‌زامه‌ندی به‌غدا رێگه‌ی به فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێم دا تاله كۆتاییدا بریاره‌كانی دادگای پاریسی لێكه‌وته‌وه‌و حكومه‌تی توركیا هێڵه‌كه‌ی به‌ڕووی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێم داخست.
3- هێڵی هه‌نارده‌كردنی باشوور
تاقه ده‌روازه‌یه‌كی ده‌ریایی عێراقه‌و هه‌ردوو به‌نده‌ری به‌سره‌و خۆر ئه‌لعومه‌ییه ده‌گرێته‌وه . له ساڵی 1980 ئه‌م هێڵه كه‌وته به‌ر هه‌ڵمه‌تی بۆردومانكردنی تۆپخانه‌ی ئێران و پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی لێوه به یه‌كجاری وه‌ستا , هه‌ر بۆیه عێراق په‌نای بۆ هێڵی توركیا‌و سوریا برد تا نه‌وتی باشووری لێوه هه‌نارده‌بكات . ئه‌وه‌بوو عێراق تا راده‌یه‌ك هۆشی به به‌ردا هاته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد حكومه‌تی سوریا هێڵی كه‌ركوك –سوریای ڕاگرت بۆ پشتیوانی كردن له‌حكومه‌تی ئێران , ئه‌مه وای له عێراق كرد په‌نا بۆ توركیا به‌رێت تا له‌پاڵ هێڵه 40 ئنجیه‌كه هێڵێكی تری 46 ئنجی رابكێشێت
4- هێڵی عێراق –سعودیه:- عێراق بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه خراپه‌ی تێكه‌وتبوو بیری له فره‌كردنی هێڵه‌كانی هه‌نارده‌كردن كرده‌وه تا نه‌بێته بارمته‌ی ده‌ست هیچ ده‌وڵه‌تێك , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سعودیه بریاریدا هێڵێكی نه‌وتی به‌ناو ئه‌و وڵاته‌دا رابكێشێت تاسه‌ر به‌نده‌ری (یه‌نبوع ) , هێڵه‌كه به دوو قۆناغ راكێشرا یه‌كه‌میان بۆرییه‌كی 48 ئنجی كه توانای هه‌نارده‌كردنی نیو ملیۆن به‌رمیلی هه‌بوو له ساڵی 1986 ده‌ستی به‌كاركرد دووه‌میان بۆرییه‌كی 56ئنجی بوو له ساڵی 1990 كرایه‌وه‌و توانای هه‌نارده‌كردنی 1,6ملیۆن نه‌وتی هه‌بوو
تێچووی هه‌ردوكیان 2,6 ملیار دۆلار بوو , ئه‌م هێڵه ته‌نها چه‌ند مانگێك كاری كرد‌و رووداوه‌كانی داگیركردنی كوێتی به‌سه‌ردا هات كه بووه هۆی راوه‌ستانی به یه‌كجاری .
ئه‌م هێڵه‌ش وا بۆ33 ساڵ ده‌چێت كاری پێنه‌كراوه به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو خاكی عێراق به ته‌واوی بێكه‌ڵك بووه, هه‌رچی به‌شه‌كه‌ی ناو سعودیه‌شه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و بۆ كاروباری خۆیان به كاری ده‌هێنن .
له‌م دۆخه‌دا عێراق ئه‌سته‌مه په‌نا بۆ ئه‌م هێڵه به‌رێت چونكه له رووی ته‌كنیكیه‌وه باسمان كرد كه چه‌ند بێكه‌ڵك بووه , له رووی سیاسیه‌وه‌ش سعودیه عێراق به ركه‌به‌ری نه‌وتی خۆی ده‌زانێت نایه‌وێت به هێزه‌وه بێته‌وه مه‌یدان
بۆ دۆخی ئه‌مرۆ چی بكرێت ؟
ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر به ڕیگری مایه‌وه له به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێم ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه هێڵه‌كانی نه‌وتی سوریا‌و سعودیه ناتوانرێ وه‌ك رێگه چاره‌سه‌رێكی خێرا سه‌یر بكرێت له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی پێشتر باسمان لێوه كردن بۆیه باشترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم و عێراق ئه‌كتیڤ بكرێن و به‌روبومه نه‌وتیه‌كانی لێبه‌رهه‌م بهێنرێت كه سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی هه‌رێمه چونكه له قه‌یرانی سووته‌مه‌نی رزگاریان ده‌بێت و به نرخێكی گونجاو ده‌گاته ده‌ستیان ,حاڵی حازر پاڵاوگه‌كانی عێراق توانای به‌كاربردنی زیاتر له نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه , له‌لایه‌كی تریشه‌وه پشت به‌ستن به هێنانی سووته‌مه‌نی له ده‌ره‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌نده پاره‌ی قورسی وڵات نارواته ده‌ره‌وه .
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار