داهاتی نانەوتی و نانەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2023)دا
2023-06-23 16:36:59
شیكاری: درەو
وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی نیسانی ساڵی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر (38 ترلیۆن و 188 ملیار) دینار بووە، کە (95.8%)ی داهاتی نەوت و(3.8%)ی داهاتی نانەوتی بووە. نزیکەی (2 ترلیۆن و 34 ملیار) دینار لە داهاتی ئاڵوگۆڕ کورتهێنانی هەبووە، بە پوختی زیاتر لە (36 ترلیۆن و 153 ملیار) دیناری بۆ ماوەتەوە، واتە بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 38 ملیار) دینار و رۆژانە زۆرتر لە (301 ملیار) دینار بووە.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (14.4%) و زیاتر لە (5 ترلیۆن 268 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.
هاوکات بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2023)دا؛
🔹 عێراق زیاتر لە (393 ملیۆن و 48 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی نزیک لە (3 ملیۆن و 276 هەزار) بەرمیل. هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (76.2) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
🔹 کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا (40 ترلیۆن و 503 ملیار و 10 ملیۆن و 294 هەزار) دینار بووەو، بڕی (36 ترلیۆن و 606 ملیار و 564 ملیۆن و 127 هەزار) دینار بە ڕێژەی (90.4%)ی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارتی دارایی.
تەوەری یەکەم؛ داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2023)دا
وەک لە (خشتەی ژمارە (1))دا رونکراوەتەوە، پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، تا مانگی نیسانی ئەمساڵ بە بەهای (40 ترلیۆن و 503 ملیار و 10 ملیۆن و 294 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە (17ی حوزەیرانی 2023) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (36 ترلیۆن و 606 ملیار و 564 ملیۆن و 127 هەزار) دینار بە ڕێژەی (90.4%). بە جۆرێک؛
1. داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە کانونی دووەمی (2023)دا
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە کانونی دووەمی (2023)دا بە بەهای (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 285 ملیار و 546 ملیۆن و 454 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92.6%).
2. داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە شوباتی (2023)دا
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە شوباتی (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 921 ملیار و 993 ملیۆن و 308 هەزار) دینار بە ڕێژەی (94.2%).
3. داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە ئازاری (2023)دا
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئازاری (2023)دا بە بەهای (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 44 ملیار و 906 ملیۆن و 47 هەزار) دینار بە ڕێژەی (92%).
4. داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نێوان وەزارەتەکانی (نەوت و دارایی) عێراق لە نیسانی (2023)دا
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی نیسانی (2023)دا بە بەهای (10 ترلیۆن و 86 ملیار و 46 ملیۆن و 320 هەزار) دینار، نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ماوەی ناوبراودا ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 354 ملیار و 118 ملیۆن و 317 هەزار) دینار بە ڕێژەی (82.8%).
تەوەری دووەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2023)دا
رۆژی (17ی حوزەیرانی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ نیسانی ساڵی (2023) لە (17ی حوزەیرانی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (38 ترلیۆن و 188 ملیار و 53 ملیۆن و 541 هەزار و 719) دینار، بەجۆرێک بڕی (36 ترلیۆن و 606 ملیار و 564 ملیۆن و 127 هەزار و 565) دیناری بەڕێژەی (95.8%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (ترلیۆنێک و 581 ملیار و 489 ملیۆن و 414 هەزار و 154) دینار، بەڕێژەی (4.2%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (2 ترلیۆن و 34 ملیار و 83 ملیۆن و 735 هەزار) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیة) کورتی هێناوە و بە پوختی (36 ترلیۆن و 153 ملیار و 969 ملیۆن و 806 هەزار و 678) دینار کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەشو بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 38 ملیار) دینار و رۆژانە زۆرتر لە (301 ملیار) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ و چواری ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (30 ترلیۆن و 885 ملیار و 581 ملیۆن و 871 هەزار و 236) دینار، بەجۆرێک بڕی (27 ترلیۆن و 264 ملیار و 402 ملیۆن و 938 هەزار و 331) دیناری بەڕێژەی (88.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (3 ترلیۆن و 621 ملیار و 178 ملیۆن و 932 هەزار و 905) دیناری بەڕێژەی (11.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (3 ترلیۆن و 621 ملیار و 178 ملیۆن و 932 هەزار و 905) دیناری بەڕێژەی (11.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (368 ملیار و 466 ملیۆن و 820 هەزار و 968) دیناری بە ڕێژەی (10.2%)ی بۆ خەرج کراوە.
2. کەرتی پیشەسازی بڕی (434 ملیار و 199 ملیۆن و 241 هەزار و 749) دیناری بە ڕێژەی (12%)ی بۆ خەرج کراوە.
3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (835 ملیار و 834 ملیۆن و 979 هەزار و 505) دیناری بە ڕێژەی (23.1%)ی بۆ خەرج کراوە.
4. کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 567 ملیار و 655 ملیۆن و 417 هەزار و 584) دیناری بە ڕێژەی (43.3%)ی بۆ خەرج کراوە.
5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (415 ملیار و 22 ملیۆن و 473 هەزار و 99) دیناری بۆ بە ڕێژەی (11.5%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023
لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (30 ترلیۆن و 885 ملیار و 581 ملیۆن و 871 هەزار و 237) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (36 ترلیۆن و 153 ملیار و 969 ملیۆن و 806 هەزار و 678) دینار.
واتە بڕی (5 ترلیۆن و 268 ملیار و 387 ملیۆن و 935 هەزار و 441) دیناری بەڕێژەی (14.4%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023
لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 67 ملیار و 776 ملیۆن و 675 هەزار و 492) دینار. بە جۆرێک؛
1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (176 ملیار و 141 ملیۆن و 739 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (161 ملیۆن و 366 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (16 ملیار و 534 ملیۆن و 900 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (2 ترلیۆن و 875 ملیار و 100 ملیۆن و 36 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (2 ترلیۆن و 63 ملیار و 281 ملیۆن و 925 هەزار و 747) دیناری بە ڕێژەی (72%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (811 ملیار و 181 ملیۆن و 110 هەزار و 150) دیناری بە ڕێژەی (28%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (6)).
تەوەری سێیەم؛ داهاتی نەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕی (393 ملیۆن و 48 هەزار و 679) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 275 هەزار و 976) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.17) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (29 ملیار و 932 ملیۆن و 165 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 353) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (40 ترلیۆن و 503 ملیار و 10 ملیۆن و 294 هەزار) دینار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت.
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2023) بڕی (101 ملیۆن و 245 هەزار و 95) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 265 هەزار و 971) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.8) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 450) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (11 ترلیۆن و 112 ملیار و 492 ملیۆن و 600 هەزار) دینار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2023
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2023) بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 294 هەزار و 843) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.556) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.59) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.03) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەتێکڕا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەتێکڕا بەرامبەر (هەزار 341) دینار بووە _لە هەفتەی یەکەمدا بەهای دۆلارێک (هەزار و 450) دینار بووە بەڵام دوای ئەوە دەبەزێندراوە بۆ (هەزار و 310)دینار_، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 471 ملیار و 86 ملیۆن و 64 هەزار) دینار.
3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (100 ملیۆن و 913 هەزار و 27) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 255 هەزار و 259) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (74.385) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (78.43) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (4) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 506 ملیۆن و 401) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 833 ملیار و 385 ملیۆن و 310 هەزار) دینار.
4. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (98 ملیۆن و 634 هەزار و 947) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 287 هەزار و 832) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.174) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (84.64) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (8.46) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 699 ملیۆن و 272) دۆلار. لە ماوەی ناوبراودا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر (هەزار 310) دینار بووە، بۆیە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 86 ملیار و 46 ملیۆن و 320 هەزار) دینار.
سەرچاوەکان؛
یەکەم؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
دووەم؛ ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1419
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1455
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1480
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1527
سێیەم؛ بەهای فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق (1/1/2023 – 30/4/2023)
- البنک المرکزي العراقي، نتائج نافذة بيع العملة الأجنبية، مزادات سابقة؛
https://cbi.iq/currency_auction/all
چوارەم؛ تایبەت بە تێکڕای نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، بڕوانە؛
https://countryeconomy.com/raw-materials/brent?dr