Draw Media

ئەدهەم بارزانی: كۆمسیۆن دەنگی بۆ پارتی دیاریكردووە لە سلێمانی

ئەدهەم بارزانی: كۆمسیۆن دەنگی بۆ پارتی دیاریكردووە لە سلێمانی

2018-06-26 09:36:44


( درەو میدیا):
ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە میانی گۆڕینی بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی لە فازڵ بەشارەتیەوە بۆ بەسام عەلی رایگەیاند" ئەو رێژە دەنگەی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ پارتی دیاریكرا, ئەوە دەنگە راستەقینەكەی پارتی نەبوو، بەڵكو پارتی پێگەی زۆر زیاترە" ئەگەرچی ئەدهەم بارزانی زۆر نەیویست لەسەر بابەتەكە بڕوا بەڵام ناراستەوخۆ رایگەیاند كە ساختەكاریان لێكراوەو دەنگەكانیان دەستكاری كراوە. 
سەبارەت بە سەنگی دەنگەكانی پارتی لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی ئەدهەم بارزانی ئاماژەی بەوەدا "ئەوەی لە 12ی ئایار روویدا نابێتە پێوەر بۆ پێگە و سەنگی پارتی لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی، بەڵكو لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پێگەو سەنگی پارتی دەبینن چەند بەرزە لە ناوچەیە"
لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی لە سلێمانی ( 48,820 ) دەنگی بەدەستهێنا، لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی رابردوو 2014 پارتی لە سلێمانی ( 93,410) دەنگی بەدەستهێنابوو واتا ( 44,590 ) دەنگ كەمیكردووە بە رێژەی ( 47.7%) ی دەنگەكان كەمیكردووە. 
جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان هەریەك لە ( بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی ، بزووتنەوەی ئیسلامی، حزبی شیوعی، هاوپەیمانی ) پێیان وایە لە سنوری سلێمانی ساختەكارییەكی زۆر لە بەرژەوەندی یەكێتی كراوە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand