"چۆن خەونی سەربەخۆیی كورد بوو بە دوكەڵ"
2023-06-15 07:43:05
درەو:
سەكۆی رۆژنامەوانیی هۆڵەندی (Reporters Online)ی سەربەخۆ:
🔹کوردەکانی عێراق ناچار بوون دەستبەرداری ئەو خەونە بن کە لە رێگەی نەوتەوە بگەن بە سەربەخۆیی.
🔹هاوڵاتیان سەرزەنشتی سەركردەكانیان دەكەن, كە واز لەململانێ و خۆ دەوڵەكەندكردن ناهێنن.
🔹ئەگەر ئێستا پارتێكی سیاسی لەناوچە كوردیەكان دروستبێت, كورسی زیاتری پەرلەمان لەهەردوو پارتە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان بەدەست دەهێنێت, لەكاتێكدا بەشێكی بەرچاوی هاوڵاتیان بەشدار دەنگدان ناكەن.
🔹ئەنجامی راپرسیەكانی ئەم دواییە شتێكی كتوپڕنین, بە لەچاوگرتنی نەمانی متمانەی خەڵك بە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
🔹دەركەوتنی پارتی نوێ دەریخست, ئەوەیان پێناكرێت كە لێیان چاوەڕێدەكرێت كە خزمەتكردنی هاوڵاتیانە, تەنانەت پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانیش هیچ بەدیلێكیان نیە پێشكەشی بكەن, ئۆپۆزسیۆنن لەپێناو ئۆپۆزسیۆن بوون.
🔹لەسەر ئاستی ناوخۆ یەكێتی و پارتی بەزەحمەت دەتوانن پێكەوە حوكم بكەن, لەسەر ئاستی بەغدادیش هەر بەو شێوەیەیە.
🔹ئەوەی هەژموونی بەسەر سیاسەتی كوردیدا كردووە, ترساندنی خەڵكە بە دوژمن, دەسەڵاتداران بانگەشەی ئەوە دەكەن بەغداد دەیەوێت قەبارەی كورد لاواز بكات, ئەمە میكانیزمێكی بەربڵاوە بۆ كۆكردنەوەی كورد لەدەوری سەركردەكانی.
🔹لەگەڵ ئەوەشدا, راپرسیەكان ئاستی بێزاری خەڵك دەردەخەن لەسیاسیەكانی كورد, ئەوەش بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ شكستی سیاستەكانیان دەگەڕێتەوە.
🔹رێژەی باج بەرزتر دەكرێتەوە, لەبەرامبەر خزمەتگوزاریەكی كەم, پێویستی هاوڵاتیان بەكارەبای موەلیدەی گەڕەكان لەزیادبوندایە, هاوڵاتیان پەنا بۆ كڕینی تانكەری ئاو دەبەن, بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێك ئاو بە بەلوعەكانیاندا نایەت, ئەوەش وایكردووە, نارەزایی هاوڵاتیان زیاتربێت .
🔹لەگەڵ ئەوەی رێگاوبانی نوێ دروستكراوە(رێگای بازنەیی هەولێرو رێگای خێرای دهۆك بۆ هەولێر) زۆرێك لە رێگاكانی تر چاكسازیان تیادا ناكرێت, ئەوەش وایكردووە چاڵ و چۆڵی زۆریان تیادا دروستبێت و ببنە مەترسی بۆ سەر جوڵەی هاتوچۆ.
🔹كوردەكان بەڵێنیاندا لەگەڵ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و غازدا, تەواوی كێشەكانیان چارەسەر ببێت و پشت بە بەغداد نەبەستن, بەڵام ئێستا بە روونی دەركەوت ئەوە راست نەبوو.
🔹هۆكارەكانن دیارن, گەندەڵی و خۆ دەوڵەمەندكردن و ناكۆكی نێوان پارتی و یەكێتیە, لەگەڵ ئەوەی سیاسیەكان هەوڵدەدەن ئۆباڵەكەی بخەنە ئەستۆی خەڵكی تر.
🔹كاروبارەكان بەشێوەیەكی هەڵە رۆیشتن, كاتێك راپرسی (2017) سەربەخۆیی, بەغدادو هاوپەیمانەكانی بێزاركرد.
🔹هەولێر تەنیا دەسەڵاتی لە ناوچە كوردستانیەكان و شاری كەركوك لەدەست نەدا, ئەوە تەنها سەرەتا بوو, بەغداد توانی هەژموونی خۆی بەسەر هەرێمی كوردستاندا فراوان بكات.
🔹راپرسیەكی سەرنج راكێش ئاماژە بەوەدەكات (80%) كوردەكان, بە بەرژوەندی خۆیانی دەزانن, كە هەرێمی كوردستان مافی دەرهێنانی نەوتی بەشێوەیەكی سەربەخۆ لەدەستداوە, لەكاتێكدا (17%) دژی ئەوەبوون بەغداد سەرپەرشتی بكات.
🔹كوردەكانی عێراق لەهەموو كات زیاتر لاوازترن, خەونی سەربەخۆیی ونبوو, بەغدادو ئێران و توركیا لەهەموو كات زیاتر بەهێزترن, هاوڵاتیانی كورد سەرزەنشتی سەركردەكانیان دەكەن.
🔹دواجار نەبونی خواستی هاوكاری لەنێوان پارتی و یەكێتی, خەونی دروستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی لە باربرد, وەك ئەوەی تەنها كەفی سابون بوبێت.
How a Kurdish dream went up in smoke