Draw Media

نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەكەمی ساڵەكانی (2021 - 2022- 2023)

نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەكەمی ساڵەكانی (2021 - 2022- 2023)

2023-06-14 14:30:39



شیكاری:درەو

بە تێكڕا لە پێنج مانگی یەكەمی (2021) نرخی بەرمیلێك نەوت بە (61.2) دۆلار فرۆشراوە، بەڵام لە (2022)  تێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (100.7) دۆلار فرۆشراوە، واتە لە هەر بەرمیلێک نەوت بڕی (39.5) دۆلار زیادی کردووە، بەڵام لە ساڵی (2023) دا بە تێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (75.2) دۆلار فرۆشراوەو هەر بەرمیلێک (25.5) دۆلار و بە ڕێژەی (25.3%) نرخەکەی لە دەست داوە بەراورد بە ساڵی (2022).
# کۆی داهاتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2021) دا (27 ملیار) دۆلار بووە، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)دا کۆی داهات هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە (50 ملیار) دۆلار، واتە بڕی (23 ملیار) دۆلار داهاتی نەوتی عێراق زیادی کردووە. بەڵام لە هەمان ماوەی ئەمساڵ داهاتی گشتی زۆرتر لە (37 ملیار) دۆلار بووە، واتە بەراورد بە ساڵێک پێشتر بڕی (12.84 ملیار) دۆلار کەمی کردووە.
# لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2021)، کۆی نەوتی هەناردە کراو، زیاتر بووە لە (441 ملیۆن) بەرمیل، لە هەمان ماوەی ساڵی (2022) کۆی نەوتی هەناردەکراو زیاتر لە (496 ملیۆن) بەرمیل نەوت بووە، واتە هەناردە بە ڕێژەی (12%) زیادی کردووە. کۆی هەناردە لە ساڵی (2023) زیاتر لە (495) بەرمیل بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر هەناردەکردن تەنها بە ڕێژەی (0.17%) کەمی کردووە.


یەکەم: پرۆسەی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە (5) مانگی یەکەمی ساڵانی (2021– 2023)
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەک لە (خشتەی یەکەم)دا رونکراوەتەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2021)، کۆی ئەو نەوتەی هەناردەی بازارەکانی جیهانی کردووە، بریتی بووە لە (441 ملیۆن و 391 هەزار و 970) بەرمیل، ئەمە لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی (2022) کۆی نەوتی هەناردەکراو (496 ملیۆن و 349 هەزار و 545) بەرمیل نەوت بووه‌، واتە بڕی هەناردە کردنی نەوت لە پێنچ مانگی یەکەمی (2022) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2021) بڕی (54 ملیۆن و 957 هەزار و 575) بەرمیل نەوت بە ڕێژەی (12.45%) زیادی کردووە. بەڵام کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بریتی بووە لە (495 ملیۆن و 512 هەزار و 66) بەرمیل نەوت، واتە بەراورد بە ساڵێک پێشتر هەناردەکردن تەنها بە بڕی (837 هەزار و 479) بەرمیل نەوت بە ڕێژەی (0.17%) کەمی کردووە.
بە مانایەکی دیکە تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ پێنج مانگی سەرەتای ساڵی (2021) بریتی بووە لە (2 ملیۆن و 923 هەزار و 989) بەرمیل و لە ساڵی (2022) بریتی بووە لە (3 ملیۆن و 288 هەزار و 200) بەرمیل و لە ساڵی (2023) بە تێکڕای رۆژانە بریتی بووە لە (3 ملیۆن و 281 هەزار و 835) بەرمیل نەوتی هەناردەکراو.
هەر بە پێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بە تێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (61.213) دۆلار فرۆشراوە، بەڵام لە هەمان ماوەدا بۆ ساڵێک پاشتر بە تێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (100.703) دۆلار فرۆشراوە، واتە لە هەر بەرمیلێک نەوت لە ساڵی (2022) بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (39.49) دۆلار و بەڕێژەی (64.51%) زیادی کردووە، بەڵام لە ساڵی (2023) دا بە تێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (75.199) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیەش هەر بەرمیلێک نەوت (25.5) دۆلار بە ڕێژەی (25.33%) نرخەکەی لە دەست داوە بەراورد بە ساڵی (2022)، کە ئەمەش کاریگەری گەورەی لەسەر داهاتی گشتی نەوتی عێراق هەبووە، چونکە؛
کۆی داهاتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بریتی بووە لە (27 ملیار و 31 ملیۆن و 998 هەزار) دۆلار، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)دا کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو هەڵکشاوە بۆ (50 ملیار و 79 ملیۆن و 107 هەزار) دۆلار، واتە بڕی (23 ملیار و 47 ملیۆن و 109 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (85.26%) داهاتی گشتی نەوتی عێراق لە ساڵی (2022) زیادی کردووە بەراورد بە پێنج مانگی یەکەمی (2021). بەڵام کۆی داهاتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ بریتی بووە لە (37 ملیار و 238 ملیۆن و 165 هەزار) دۆلار، بەم پێیەش کۆی بەهای نەوتی عێراق لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵێک پێشتر بڕی (12 ملیار و 840 ملیۆن و 942 هەزار) دۆلار و بە ڕێژەی (25.64%) کەمی کردووە.

 

دووەم: کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە (5) مانگی یەکەمی ساڵانی (2021 - 2023)
پاڵپشت بە داتا فەرمییەکان، کۆی ئەو نەوتەی وەزارەتی نەوتی عێراق له‌ پێنج مانگی یه‌که‌می (2021)دا هەناردەی کردووە، بریتی بووە لە (441 ملیۆن و 391 هەزار و 970) بەرمیل، لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)دا کۆی نەوتی هەناردەکراو بریتی بووە لە (496 ملیۆن و 349 هەزار و 545) بەرمیل نەوت. بەڵام کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بریتی بووە لە (495 ملیۆن و 512 هەزار و 66) بەرمیل نەوت. تایبەت بە وردەکاری زیاتر بۆ هەر مانگێک بڕوانە (خشتەی دووەم).


سێیەم: تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لە (5) مانگی یەکەمی ساڵانی (2021 - 2023)
وەک لە (خشتەی سێیەم)دا بە وردی بەدیارخراوە، تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ پێنج مانگی سەرەتای ساڵی (2021) بریتی بووە لە (2 ملیۆن و 923 هەزار و 989) بەرمیل و لە ساڵی (2022) زیادی کردووە بۆ تێکڕای (3 ملیۆن و 288 هەزار و 200) بەرمیلی رۆژانەو و لە ساڵی (2023) بە تێکڕای هەناردەی رۆژانە بە نزیکەیی وەکو خۆی ماوەتەوەو بریتی بووە لە (3 ملیۆن و 281 هەزار و 835) بەرمیل نەوتی هەناردەکراو.


چوارەم: تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە (5) مانگی یەکەمی ساڵانی (2021 – 2023)
بە پێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (61.213) دۆلار فرۆشراوە، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (100.703) دۆلار فرۆشراوە، واتە لە هەر بەرمیلێک نەوت لە ساڵی (2022) بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (39.49) دۆلار زیادی کردووە، بەڵام لە ساڵی (2023) دا بە تێکڕا بەرمیلێک نەوت بە (75.199) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیەش هەر بەرمیلێک نەوت (25.5) دۆلارنرخەکەی لە دەست داوە بەراورد بە ساڵی (2022)، بۆ وردەکاری زیاتر پێنج مانگی سەرەتای ساڵانی (2021 - 2023) بڕوانە (خشتەی چوارەم).


پێنجەم: کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە (5) مانگی یەکەمی ساڵانی (2021 – 2023)
وەک لە (خشتەی پێنجەم)دا هاتووە، پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بریتی بووە لە (27 ملیار و 31 ملیۆن و 998 هەزار) دۆلار، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)دا کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو هەڵکشاوە بۆ (50 ملیار و 79 ملیۆن و 107 هەزار) دۆلار، بەڵام کۆی داهاتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ بریتی بووە لە (37 ملیار و 238 ملیۆن و 165 هەزار) دۆلار.
 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand