Draw Media

د. سامان فەوزی: لەگەڵ ئەوەم ئەو رێنماییەی وەزارەتی رۆشنبیری رەتبكرێتەوە

د. سامان فەوزی: لەگەڵ ئەوەم ئەو رێنماییەی وەزارەتی رۆشنبیری رەتبكرێتەوە

2023-06-05 17:57:45


 درەو:

د. سامان فەوزی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لە یاسای راگەیاندن میوانی گفتوگۆی (درەو) بوو لەگەڵ ژمارەیەم رۆژنامەنووس و مامۆستای زانكۆ گفتوگۆی "رێنماییەكەی وەزارەتی رۆشنبیری"كرا (سبەی شەو دەقی گفتوگۆكە بڵاو دەكرێتەوە)
لە گفتوگۆكەدا خاڵە باش و خراپەكانی ئەو رێنماییە خرایە روو كە چەند رۆژێكە لەلایەن رۆژنامەی وەقایعی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە.
د. سامان فەوزی ئاماژەی بە خاڵە لاوازو خراپەكانی ناو رێنماییەكەی وەزارەتی رۆشنبیریكرد و وتی "ئەو رێنماییە بەكەڵكی هەمواركردن و دەستكاریكردنیش نایات بۆیە پێویستە رەتبكرێتەوەو خاڵەی مەترسیداری زۆری تێدایە بۆ رۆشنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن"

خاڵە لاوازو خراپەكانی ئەم رێنماییانەی وەزارەتی رۆشنبیری: 
•    لەبەر ئەوەی پەرلەمانت نیە یاساییەك دەربكات بۆ رێكخستنی كاری میدیا حكومەت فرسەتیان هێناوە بۆ دەركردنی ەو رێنماییە، جۆرێك لە كێشە هەیە كە میدیای ئەلكترۆنی هێناویەتیە ئاراوە، حكومەت پێوایە دەبێت رێكبخرێت.
•    بەڵام دەبێت دەستەیەكی سەربەخۆ هەبێت ئەو رێنماییانە دەربكات نابێت سەربە حكومەت بێت، خەلەلەكە لەوێوەیە كە وەزارەتی رۆشنبیری ئەو كارە بە ئەركی خۆی دەزانێت لەكاتێكدا میدیا دەسەڵاتی چوارەمە نابێت لەژێر رەحمەت و ركێفی دەسەڵاتی دووەمدا بێت، ئەی ئێمە ناڵێین جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان ئەوە كەی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانە. 
•    لە رێنمایەكەدا ناونیشانەكان شتێكە بەڵام ناوەڕۆكەكە بووە بە شتێكی دیكە لە رووی شكڵیەوە ئیشكالیەتی زۆرە ، بابەت هەیە ئیتیكیە بەڵام لەم رێنماییەدا وەكو یاسا مامەڵەی لەگەڵ كراوە كە ئەمەش گرفتە 
•    بەپێی مادەی نۆیەم، ئەم رێنماییە بواری رۆژنامەگەری و رۆژنامەنوسان ناگرێتەوە، بەڵام ئەی بۆ دوایی پێناسەی رۆژنامەنووس دەكات، تێناگەین مەبستی چیە.؟ 
•    مەسەلەی مۆڵەت، زیاتر لە 100 ساڵە لەفەرنسا مۆڵەتی رۆژنامەگەری نەماوە، ئاخر شوێن كوردستان بوو كە لە یاسای رۆژنامەگەریدا مۆڵەتی نەهێشت، هەرچەندە بۆ تەلەفزیۆن جیاوازە، دەڵێت مۆڵەت لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی رۆشنبیریە بەڵام دوای رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ، ئەوە ئیشكالیەتی زۆر درووست دەكات.
•    رسوماتێكی زۆر دانراوە، لە مادەی حەوتدا سەتەلایت (40) ملیۆن دینار، تەلەفزیۆن (20) ملیۆن، رسوماتی كۆمپانیاكانی پەخش (30) ملیۆن دینارە، ئەمە لێدانە لە میدیای ئازاد كە ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە بدات بەشێك لە میدیاكان ناتوانن ئەو بڕە پارەیە بدەن.
•    لە مادەی چوارەم بڕگەی چوار باس لە بەنا بردن بۆ ناوزڕاندن و جنێودان و بێزاركردن دەكات، كەس نازانێت مەبەستی لە بێزاركردن چیە؟ ئەو چەمكانە تەفسیری جیاواز هەڵدەگرێت. 
•    مادەی چوارەم بڕگەی 17 باس لەوە دەكات پێوەرەكانی ناوەڕۆكی میدیایی، فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەربە حكومەتی هەرێم دەری دەكات، ئەمە كێشەی گەورەیە، واتا حكومەت بە میدیاكان بڵێ چیبكەن و چی دابەزێنن.
•    لە مادەی 11 دا دەڵێت بۆردێك درووست دەكرێت لە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا وزانییاری بۆ جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە، واتا حكومەت خۆی رێنماییەكە بەسەر رۆژنامەنووساندا جێبەجێ دەكات.
•    لە مادەی 13 بڕگەی دووەم باس لە داخستنی ئامرازی بڵاوكردنەوەی ئەلكترۆنی و پەیجی تۆڕی كۆمەڵایەتی، ئەمە سزایەكی زۆر توندەو وەكو ئیعدام وایە بۆ رۆژنامەگەری. 
•    لە مادەی 12 بڕگەی 12، دەڵێت ئاشكراكردنی دۆكیۆمێنتەكانی حكومەتەوە مۆڵەتی بڵاوكردنەوەی گشتی نیە، واتا لەمەودوا نابێت هیچ بەڵگەو دۆكۆمیۆمێنێكی حكومەت بڵاوبكرێتەوە هەموو ئەوانەی گەندەڵی و خراپەكاری ناو حكومەت نابێت بڵاوبكرێتەوە.
•    لە رێنماییەكەی وەزارەتی رۆشنبیری چارەسەری بۆ میدیای سێبەر ئەوانەی كەسی پشتیانەوە دیار نیەو كارەكتەری پشتیەوە نازانرێت كێیە، تەشهیر دەكات و پەلاماری ئەم و ئەو دەدات، كە دەبوو لەهەمو زیاتر چارەسەری بۆ ئەو بابەتەی تیا بوایە بەهیچ جۆرێك باسی ئەوەی نەكردووە. 
•    لە نێوان رەتكردنەوەو هەڵوەشاندنەوەو هەمواركردنی ئەم رێنماییەی وەزارەتی رۆشنبیریدا من لەگەڵ ئەوەم ئەو رێنماییە بەتەواوی رەتبكرێتەوە لەبەر ئەوەی نازانی دەستكاری كوێی بكەیت.

خاڵە باشەكانی ئەو رێنماییە (هەرچەندە لەو شوێنانەی خاڵی باشی تێدایە نیوەناچڵە)
•    مەسەلەی فریكوێنسی، رێكخستنی پێدانی مافی خاوەندارێتی لەسەر فریكوینسی، 
•    دەبێت دەزگاكانی راگەیاندن راوێژكاریان هەبێت (راوێژكاری یاسایی، راوێژكاری كۆمەڵایەتی) هەرچەندە زەحمەتە بۆ بەشێك لە میدیاكان بتوانن ئەو راوێژكارانە دابنێن
•    پێوەرە گشتیەكانی بڵاوكردنەوەی كۆمێنت و كورتە نامە 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand