هه‌ده‌په له حەوت وڵات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا
2018-06-25 10:59:11
(درەو میدیا):
پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په ١٦.٥%ی ده‌نگه‌كانی هه‌نده‌رانی به‌ده‌ستهێنا و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر ئاستی حەوت وڵاتیش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی دەرەوە بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا ئاشكرا بوون. له دەنگدانی دەرەوە، ملیۆنێك و ٤٤٣ هه‌زار و ٥٨٥ كه‌س مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆکایەتی و په‌رله‌مانی توركیا هه‌بوو. ئاستی به‌شداری ده‌نگده‌ران له دەرەوە ٤٨% بوو. له ئه‌ڵمانیا ٧١٨ هه‌زار و له فه‌ره‌نسا ١٧٠ هه‌زار و ٩٠١ كه‌س ده‌نگیان داوه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، ئاكه‌په ٥٢.٥%، جه‌هه‌په ١٧.٣%، هه‌ده‌په ١٦.٥% و مه‌هه‌په ٨%ی ده‌نگه‌كانی هه‌نده‌رانیان به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ده‌په هاوشێوه‌ی ناوخۆی توركیا له دەرەوەش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام به به‌راورد بە هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په كه‌میكردووه.
هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له دەرەوە ١٧٠ هه‌زار و ٢٣١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. له هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ ڕێژه‌ی ١٩.١ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو كه ٢٢٠ هه‌زار و ٥٩ ده‌نگ بوو، له ئه‌ڵمانیا و فه‌ه‌نسا ده‌نگی هه‌ده‌په كه‌م بوو.
له ئه‌ڵمانیا كه زۆرترین ده‌نگده‌ری توركیای لێیه، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په له ١٥.٩% دابه‌زی بۆ ١٤%. له فه‌ره‌نسا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په له ٢٥% دابه‌زی بۆ ٢٣%. هه‌ده‌په له فینلاند، به‌ریتانیا و عێراق ده‌نگه‌كانی زیاد كردووه.
له ٧ وڵات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا
هه‌ده‌په له ٧ وه‌ڵات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا: به‌ریتانیا ٤٨%، فینلەندا ٤٩.٢%، عێراق ٤٧.٩%، سویسرا ٣٩.٧%، ئیتاڵیا ٣٥.٢%، ژاپۆن ٤٤.٣%، ئۆكراینا ٣٩.٥ %
سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له ٧ وڵات، هه‌ده‌په له‌م وڵاتانه‌دا ڕێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه: سوید ٣٥.٢%، كه‌نه‌دا ٣١.٧%، یۆنان ٣٣.٩%، ڕۆمانیا ٢٦.٥%، به‌حره‌ین ٢٥.٨%، ئێرله‌ندا ٢٤.٨%، ئه‌مریكا ٢٠.٦%، فیدراسیۆنی ڕوسیا ١٩.٥%، چین ١٨.٦ %.
سەرچاوە: ئاژانسی فوراتنیوز