Draw Media

موچەی موچەخۆرانی هەرێم 

موچەی موچەخۆرانی هەرێم 

2018-03-25 19:14:03


ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف
 ژمارەی‌ موچەخۆرانی‌ هەرێم دوای بایۆمەتری ( یەك ملیۆن و 249 هەزار و 481 ) موچەخۆرە و مانگانەش حکومەتی هەرێم پێویستی بە (890 ملیار )دینار هەیە بۆ موچەكانیان، كە پێش بایۆمەتری ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم ( 1 ملیۆن و 395 هەزار ) موچەخۆر بووە و مانگانەش پێویستی بە ( 868 ملیار) دینار بووە.
موچەخۆران ئێستا بەم شێوەیە دابەشبوون: ( 108 ملیار) دینار پێویستە بۆ مانگانە موچەی‌( 244 هەزار و 656 )خانەنشین لە هەرێم، هاوكات ( 38 ملیار ) دینار پێویستە بۆ موچەی‌(96 هەزارو 53 )خانەوادەی‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان، مانگانە ( 30 ملیار) دینار هەیە بۆ موچەی (‌ 159 هەزار )كەمئەندام و چاودێری كۆمەڵایەتی‌، هەروەها ( 455 ملیار) دینار پێویستە مانگانە بۆ ( 483 هەزار )موچەخۆر پێویستە بە كەرتی‌ پۆلیسیشەوە، هاوكات مانگانە(266 ملیار ) دینار پێویستە بۆ موچەی‌( 266 هەزارو  465 )پێشمەرگە و ئاسایش .
بەڵام لە دوای سیستمی پاشەكەوتەوە مانگانە ( 495 ملیار ) دینار بۆ موچەی موچەخۆرانە و ( 120 ملیار) دیناریش بۆ خەرجی وەزارەتەكانە وتا كۆی گشتی ( 615 ملیار ) دینار پێویستە بۆ حكومەت.
 ئێستا حكومەت مانگانە زیاتر لە ( 600 ملیار ) دیناری دەست دەكەوێت لە نەوت بەڵام بە وتەی خۆی بەشێكی زۆری لێدەدات بە خەرجی كۆمپانیاكان و قەرزەكان بە وتەی بەرپرسانی حكومەت لە پارەی نەوت مانگانە تەنها ( 375 ملیار) دیناریان بۆ دەمێنێتەوە، لەگەڵ ( 125 ملیار ) دیناری لە داهاتی ناوخۆ دەست دەكەوێت، لەگەڵ ( 317 ملیار) دیناری لە بەغداوە پێدەگات لەگەڵ نزیكەی ( 50 ملیار ) دیناری پارەی پێشمەرگە كە لەلایەن ئەمریکاوە دابین دەكرێت، كە كۆی گشتی بەو داهاتەی نەوتەی كە حكومەت خۆی دەیڵێت، زیاترە لە ( 900 ملیار) دینار دەكات و بە ئاسانی دەتوانرێت موچەی تەواوی موچەخۆرانی پێبدرێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand