یەكگرتوو و بزوتنەوە بە لیستی بەرەی ئیسڵاح دەچنە هەڵبژاردنەوە
2018-06-25 09:33:50
(درەو میدیا):
لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا راگەیەنراوی هاوبەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی پێكهێنانی لیستی (بەرەی ئیسڵاح)یان راگەیەند بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.
راگەیەنراوەكەی یەكگرتوو و بزووتنەوە دوای ئەوە هات ئەمڕۆ هەردوولا لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەلیستێكی هاوبەش بەشداری بكەن و هەر ئەمڕۆش هاوپەیمانیيەكە لە كۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان تۆماركرا.
دەقی راگەیەنراوەكە
راگەیەنراوی هاوبەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی
ئەمڕۆ دووشەممە 25/6/2018 یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی لەكوردسان لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەلیستێكی هاوبەش لەژێر ناوی (بەرەو ئیصلاح) بەشداری دەكەن و هەر ئەمڕۆش هاوپەیمانیەتەكە لەكۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان تۆماركرد.
هیوادارین هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەپاك و بێگەردی دوور لە گزیكاری و توندوتیژی بەرێوە بچێت و وێستگەیەك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی رێرەوی پڕۆسەی سیاسی هەرێم و چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و نەهێشتنی ستەم و گەندەڵی لە هەرێمی كوردستاندا و سەرەنجام دەربازكردنی هەرێم لەم قەیران و تەنگژانەی كەپێوەی گرفتارە .
بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان