Draw Media

لە دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیەوە خەرجی  موچە زیادیكردووە

لە دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیەوە خەرجی  موچە زیادیكردووە

2023-05-13 19:50:15



درەو:
لە دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە (2020)ەوە، خەرجی مانگانەی موچە لە (895) ملیار دینارەوە بۆ (941) ملیار دینار زیادی كردووە  واتا لەبری كەمكردنی خەرجی موچە مانكانە (46) ملیار دینار زیادیكردووە.
بە پێی لێدوانی فەرمی وەزارەتی دارایی ئێستا كۆی گشتی خەرجی مانگانەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (941) ملیار دینارە.  واتا (910ملیاری پارەی حكومەت و 31 ملیار دیناری پارەی هاوپەیمانان).
بە پێی راگەیەندراوی فەرمی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە مانگی ئابی 2020 بڵاویكردووەتەوە دەڵێت بۆ خەرجی موچەی مانگێكی تەواوی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (895) ملیار دینار پێویستە.
یاسای چاكسازی لە مانگی یەكی 2020 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكراو دواتر چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
واتا لە دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسایەوە تا ئێستا خەرجی مانگانەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (46) ملیار دینار زیادیكردووە، لە (895) ملیار دینارەوە بۆ (941) ملیار دینار زیادی كردووە، ئەمە لەكاتێكدایە بەشێوەی فەرمی  دامەزراندن نەكراوە جگە لە یەكەمەكانی كوردستان.
سەڕای ئەوەی بە پێی راپۆرتی یەكەم و دووەم و سێیەمی چاكسازی ژمارەیەكی زۆری دوو موچەو سێ موچە بڕاوەو موچەی پەرلەمانتار و وەزیرو پلە تایبەتە خانەنشینەكان كەمكراوەتەوە
بە پێی راپۆرتی سێیەمی چاكسازی تەنیا لە بڕینی دوو موچەیی و سێ موچەییدا بڕی ( ملیارێك و 253 ملیۆن ) دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.  

  بە پێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان بەم شێوەیە كەمكراوەتەوە
پەرلەمانتارانی خانەنشین: موچەكەیان لە (2 ملیار و 588 ملیۆن ) دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ (742) ملیۆن دینار واتا (ملیارێك و 863) ملیۆن دینار كەمكراوەتەوە
موچەی وەزیری خانەنشینكراو: لە (832) ملیۆن دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ (290) ملیار دینار واتا (542) ملیار دینار
كۆی گشتی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیری و بریكاری وەزیر و راوێژكارو بەرێوەبەری گشتی لە (5 ملیار و 256 ملیۆن) دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ (2 ملیار و 335) ملیۆن دینار واتا (2 ملیار و 950) ملیۆن دینار موچەیان كەمكراوەتەوەو گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت .
بەپێی هەموو ئەو هەنگاوانە بێت كە گیراوەتەوە بەر دەبوای خەرجی موچە كەمیبكردایە بەڵام بە پێچەوانەوە زیادی كردووە، سەرەرای ئەوەی دامەزراندن نەماوەو موچەی نایاسایی و دوو موچەیی و سێموچەیی بڕدراوە. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand