Draw Media

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە,  قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بەشدار دەبن

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە,  قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بەشدار دەبن

2023-05-13 19:18:55


سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە
 قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بەشدار دەبن
درەو:
ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە دەباشان كۆبووەوە، بڕیاریاندا تیمی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، دوای رەزامەندی مەسرور بارانی لەسەر وەرەقە داراییەكەی یەكێتی و سبەی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەكرێت.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لە دەباشان بەڕێوەچوو بەسەر پەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، بڕیاردراوە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، (درەو) زانیویەتی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی نامەیەكیان ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە بۆ كۆبوونەوە پاڵ پشت بە بانگەوازەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە بارزان داوایكرد پێش 18ی مانگ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كۆببنەوە، (درەو) زانیویەتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رەزامەندە بە كۆبوونەوەو لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا هاتووە "خۆشحاڵین بەو كەشە ئەرێنیەی ناوخۆی هەرێمی كوردستان" بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە.
 بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر وەرەقە داراییەكەی تیمی یەكێتی داوە كە تایبەتە بە چارەسەری كێشە داراییەكانی هەرێم بەتایبەتیش سنوری سلێمانی و كۆكردنەوەی داهات و كۆتاییهێنان بە (43% بە 57%).
بە پێی ئەو گفتوگۆیانەی لەلایەن تیمی یەكێتی و پارتی لە چەند رۆژی رابردوو كراوە هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی :
سەرجەم كێشە حكومیەكان لە ئەنجومەنی وەزیران یەكلا بكرێنەوە (كێشەو پارەو موچەی سلێمانی، ئاڵوگۆڕی پۆستەكان)
بابەتی تیرۆركردنی هاوكار جاف و كێشە ئەمنییەكان بسپێردرێت بە دادگا و لیژنەی هاوبەش بڕیاری لەسەر بدات.
كێشە حزبیەكانیش لە مەكتەبی سیاسی حزبەكان یەكلا بكرێنەوە 
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand