ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)ەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان
2023-05-13 09:10:12
شكاری: درەو
پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگان؛
# (375) نەخۆشخانەی گشتی و (130) نەخۆشخانەی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، پێکەوە هەر (505) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (64 هەزار و 170) نەخۆشیان هەیە.
# ژمارەی دانیشتوانی عێراق و هەرێم بە زیاتر لە (42 ملیۆن و 535 هەزار) کەس خەمڵیندراوە، لە هەر (663) کەسێک تەنها (1) تەخت (بێد)یان بەردەکەوێت.
# لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (77) نەخۆشخانەی گشتی و (37) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (114) نەخۆشخانەکە توانای وەڵامدانەوەو بەڕێکردنی (10 هەزار و 528) نەخۆشیان هەیە.
# بەپێی ئامارەکە ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بە نزیکەی (5 ملیۆن و 710 هەزار) کەس خەمڵێندراوە، کە هەر (542) کەسێک تەنها (1) تەخت (بێد)یان بەردەکەوێت.
سەرەتا
پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگانی عێراق بە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیشەوە، (375) نەخۆشخانەی گشتی و (130) نەخۆشخانەی تایبەت لە عێراق هەیە، پێکەوە هەر (505) نەخۆشخانەن، بەشی هەرە زۆریان نەخۆشخانەی بوارە گشتییەکان و بەشێکیشیان نەخۆشخانەکانی منداڵان، لەدایک بوون، ئافرەتان و نەخۆشییە درێژخایەنەکانن. نەخۆشخانە گشتییەکان (کەرتی گشتی) توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (58 هەزار و 450) نەخۆشیان هەیە. هەرچی نەخۆشخانە تایبەتەکانە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (5 هەزار و 720) نەخۆشیان هەیەو پێکەوە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (64 هەزار و 170) نەخۆشیان هەیە.
پارێزگانی بەغداد و بەسرەو هەولێر و زۆرترین نەخوشخانەی (گشتی و تایبەت)یان تێدایە. بە پێچەوانەوە پارێزگاکانی موسەنا، قادسییە و واست کەمترین نەخوشخانەی (گشتی و تایبەت)یان تێدایە.
بەڵام پارێزگانی هەولێر، موسڵ و بەغداد توانای وەڵامدانەوەی زۆرترین نەخۆشیان هەیە پێوەر بە ژمارەی دانیشوانیان، بە جۆرێک لە پارێزگای هەولێر (386) بێدێک، لە پارێزگای موسڵ (451) بێدێک و لە بەغداد (460) کەس بێدێک ... یان بەردەکەوێت. بە پێچەوانەوە، پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە و بابل توانای کەمترین لەخۆگرتنی نەخۆشیان هەیە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بە پێوەرگرتنی ژمارەی دانیشتوان، بە جۆرێک لە پارێزگایەکی وەک ئەنبار (هەزار و 476) کەس یەک بێد، لە دیالە (هەزار و 335) کەس بێدێک و بابل (هەزار و 238) کەس بێدێک ... یان بەردەکەوێت.
یەکەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (77) نەخۆشخانەی گشتی و (37) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (114) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (10 هەزار و 528) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (542) کەسێک لە هەرێمی کوردستان تەخت (بێد)ێکیان بەر دەکەوێت. بەجۆرێک؛
1. پارێزگای هەولێر؛ (38) نەخۆشخانەی گشتی و (18) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (56) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (4 هەزار و 792) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (386) کەسێک لەو پارێزگایە تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت.
2. پارێزگای سلێمانی؛ (27) نەخۆشخانەی گشتی و (13) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (40) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (4 هەزار و 372) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (598) کەسێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت.
3. پارێزگای دهۆک؛ (12) نەخۆشخانەی گشتی و (6) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (18) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 364) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (913) کەسێک لە سنوری پارێزگای دهۆک تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت.
دووەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق
لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق (298) نەخۆشخانەی گشتی و (93) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (391) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (53 هەزار و 642) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (687) کەسێک لە پارێزگاکانی عێراق بە تێکڕا تەخت (بێد)ێکیان بەر دەکەوێت. بەجۆرێک؛
1. پارێزگای بەغداد؛ (71) نەخۆشخانەی گشتی و (34) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (105) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (21 هەزار و 496) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (460) کەسێک لە سنوری پارێزگای بەغداد تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت.
2. پارێزگای بەسرە؛ (40) نەخۆشخانەی گشتی و (15) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (55) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (6 هەزار و 660) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (724) کەسێک لە سنوری پارێزگای بەسرە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
3. پارێزگای دیالە؛ (12) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 288) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 335) کەسێک لە سنوری پارێزگای دیالە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
4. پارێزگای کەربەلا؛ (7) نەخۆشخانەی گشتی و (7) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 208) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 102) کەسێک لە سنوری پارێزگای کەربەلا تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
5. پارێزگای کەرکوک؛ (14) نەخۆشخانەی گشتی و (5) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (19) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 520) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (968) کەسێک لە سنوری پارێزگای کەرکوک تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
6. پارێزگای میسان؛ (10) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (13) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 118) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (781) کەسێک لە سنوری پارێزگای میسان تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
7. پارێزگای موسەننا؛ (6) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (8) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (638) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 215) کەسێک لە سنوری پارێزگای موسەننا تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
8. پارێزگای نەجەف؛ (10) نەخۆشخانەی گشتی و (4) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 576) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 22) کەسێک لە سنوری پارێزگای نەجەف تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
9. پارێزگای موسڵ؛ (35) نەخۆشخانەی گشتی و (9) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (44) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (6 هەزار و 896) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (451) کەسێک لە سنوری پارێزگای موسڵ تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
10. پارێزگای قادسییە؛ (8) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (10) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 88) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 185) کەسێک لە سنوری پارێزگای قادسییە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
11. پارێزگای سەڵاحەدین؛ (17) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (20) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (2 هەزار و 632) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (558) کەسێک لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
12. پارێزگای واست؛ (11) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (13) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 288) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 154) کەسێک لە سنوری پارێزگای واست تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
13. پارێزگای ئەنبار؛ (22) نەخۆشخانەی گشتی و هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەتی تێدایە نیەو، هەر (22) نەخۆشخانە گشتییەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 600) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 476) کەسێک لە سنوری پارێزگای ئەنبار تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
14. پارێزگای زیقار؛ (18) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (21) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (2 هەزار و 432) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (846) کەسێک لە سنوری پارێزگای زیقار تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
15. پارێزگای بابل؛ (17) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (19) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 888) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 238) کەسێک لە سنوری پارێزگای بابل تەخت ێکیان بەر دەکەوێت.
سێیەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان (بە خشتەو گرافیک)