(ئینجه) بۆچی كشایه‌وه؟
2023-05-12 12:09:28
شیكاریی: هێمن خۆشناو
رۆژی چوارشه‌ممه (11 ئایاری 2023) ئاشكراكردنی ئه‌نجامی راپرسی كۆمپانیای (كۆندا) كه له‌ناوه‌نده هه‌ره متمانه‌پێكراوه‌كانی توركیایه رۆژه‌ڤی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌م وڵاته سه‌راوبن كرد، كه تیایدا جیاوازی ده‌نگ له‌نێوان هه‌ردوو كاندیدی سه‌ركۆماری توركیا گه‌یشته (5.6) خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مال كلیچدارئۆغڵو كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت. دوای ئه‌نجامی راپرسی كۆندا كه رۆژانی (6-7 ئایار) واته هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له رۆژی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه، (محه‌ره‌م ئینجه) كاندیدی سه‌ركۆماری توركیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه. ئه‌م هه‌ردوو هه‌واڵه‌ش بۆ به‌ره‌ی پشتیوانی له سه‌ركۆماری ئێستای توركیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) به كه‌مه‌رشكێن له قه‌ڵه‌م ده‌درێن!
هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (ئینجه) چیه؟
به‌مدوایه له چه‌ند راپرسییه‌كی به‌دوای یه‌كتردا، كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی جیاواز‌و متمانه‌پێكراو بڵاوكرایه‌وه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئینجه به‌ره‌و له كورتیدان ده‌چوو، گه‌یشته ئاستێكی ئه‌وه‌نده خراپ كه نه‌یتوانی له پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌رده‌وام بێت. بۆ نموونه به‌گوێره‌ی راپرسی ناوه‌ندی (AR-G) له مانگی ئادار رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئینجه 7.6٪ بووه، به‌ڵام هه‌مان كۆمپانیا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ناوبراو له 24 نیساندا به 3.4٪ نیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی (ASLA) بۆ راپرسی كه له به‌رواری 27 نیسان تا 2 ئایار ئه‌نجامدراوه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكی پارتی (مه‌مله‌كه‌ت) بۆ 2.7٪ دابه‌زیووه. هه‌ر دوێنێش چوارشه‌ممه كۆمپانیای (كۆندا) له دوای راپرسیدا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی محه‌ڕه‌م ئینجه به 2.2٪ له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
دیاره محه‌ڕه‌م ئینجه، ئه‌م ئامار‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بینیووه، ئه‌گه‌ر وه‌كو مانگی شوبات و ئادار ده‌نگه‌كانی له ده‌وروبه‌ری 5-6٪ بووایه، یان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی هه‌بووایه كه پێشبڕكێی سه‌ركۆماری له گه‌ڕی یه‌كه‌م یه‌كلایی نابێته‌وه‌و ده‌چێته گه‌ڕی دووه‌م، زه‌حمه‌ت بوو بكشێته‌وه.
ئینجه وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارێكی به ئه‌زموون، شكستی هێنا له ئیداره‌دانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كاری گه‌یشته ئه‌وه‌ی زیان به ده‌نگی پارته‌كه‌شی بگه‌ینێت. نه‌یزانی له كوێ ده‌گیرسێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ناو پڕۆسه‌كه‌دا به جدی له به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان گیرسابایه‌وه به‌لانی كه‌م 6٪ ده‌نگه‌كانی ده‌برد، به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن روویان له ئینجه بوو. به‌ڵام كاتێك وازی له ئه‌ردۆغان هێناو رووی قسه‌كانی كرده ئۆپۆزسیۆن متمانه‌ی ده‌نگده‌ری له‌ده‌ستدا.
دوێنی له كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌ی كه تیایدا كشانه‌وه‌ی له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریدا راگه‌یاند، محه‌ڕه‌م ئینجه دیسان رووی قسه‌كانی له ئۆپۆزسیۆن كرد كاتێك گووتی:" له هه‌ڵبژاردن شكست ده‌هێنن و هه‌موو تاوانه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی من".
به‌گوێره‌ی ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه بێت، ئینجه بانگه‌شه ناكات و ناڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وێت من ده‌كشێمه‌وه. به‌ڵكو ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان سه‌رده‌كه‌وێت، كلیچدارئۆغڵو شكست دێنێت و ده‌خوازێت شكسته‌كه‌ی بخاته ئه‌ستۆی من.
دوای كشانه‌وه‌ی چ گۆڕانێك به‌سه‌ر پێشبڕكێی نێوان كلیچدارئۆغڵو و ئه‌ردۆغان دێت ؟
سه‌ره‌ڕای له كورتیدانی ده‌نگه‌كانیشی دیسان كشانه‌وه‌ی ئینجه كاریگه‌ری گه‌وره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كلیچدارئۆغڵو له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌جێدێڵێت. چونكه له‌دوای هێرشكردنه سه‌ر (ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو) كاندیدی جێگری سه‌ركۆماری توركیا‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیستانبۆڵ له (ئه‌ره‌زڕوم) له رۆژی (5 نیساندا)، چه‌ند ناوه‌ندێكی راپرسی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌نگه‌كانی كلیدچارئۆغڵو به‌رێژه‌ی 2-2.5٪ زیادیكردووه‌و گه‌یشتۆته رێژه‌ی 49.3٪، واته رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كلیچدارئۆغڵو به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ر له هێرشه‌كه‌ی (ئه‌رزه‌ڕوم) هه‌ڵكشاوه، بێ ئه‌وه‌ی بگاته (50+1).
به‌گوێره‌ی كۆمپانیای (Metropul) له‌دوای كشانه‌وه‌ی 49٪ ده‌نگه‌كانی ئینجه بۆ كلیچدارئۆغڵو ده‌چێت، 22٪ بۆ ئه‌ردۆغان، 5.3٪ هێشتا خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌و 21٪ ناچێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی دوا راپرسی كۆندا نزیك له راستی له قه‌ڵه‌م بده‌ین، ئه‌وه‌ی 49٪ ده‌نگه‌كانی ئینجه كه پێشبینیكراوه بۆ كلیچدارئۆغڵو بچێت به‌سه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له گه‌ڕی یه‌كه‌میندا.
كه‌واته كشانه‌وه‌ی محه‌ڕه‌م ئینجه به چ هۆكارێك بێ یان به چ مه‌رامێك بڕیاری لێدرابێت، كارئاسانیه بۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌مال كلیچدارئۆغڵو. ئیتر گرنگه نیه كاندیدی چواره‌مین (سینان ئۆغان) ده‌كشێته‌وه یان نا، چونكه ئه‌گه‌ری یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له گه‌ڕی یه‌كه‌میندا زۆر زیاتر بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ر له كشانه‌وه‌ی محه‌ڕه‌م ئینجه!
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رۆژی 11 ئایار له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له شارۆچكه‌ی (سنجان) له ئه‌نقه‌ره بوو كاتێك گوێبیستی كشانه‌وه‌ی محه‌ڕه‌م ئینجه بوو. له‌مباره‌یه‌وه سه‌ره‌تا گووتی:" زۆر خه‌مبارم" دواتریش گووتی:" بۆ ده‌كشێته‌وه". باشه بۆچی كشانه‌وه‌ی ئینجه ئه‌و خه‌مبار ده‌كات؟ خه‌مباری ئه‌ردۆغان پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌ردۆغان ستراتیژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی پێشبڕكێكه بۆ گه‌ڕی دووه‌م بونیادناوه، له‌وێ حسابی كردووه چی بكات و چ هه‌ڵمه‌تێك ئه‌نجام بدات. له ئێستادا ئه‌و پلانه‌ی ئه‌ردۆغان شكستی هێناو هه‌ڵبژاردنی توركیا ناچێته گه‌ڕی دووه‌مین.
ئیتر خۆری ئه‌ردۆغان له ئاوابوون دایه مه‌گه‌ر...
هیوادارم رۆیشتنی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌مووان به‌خێر بشكێته‌وه! رۆژێك له رۆژان په‌شیمان نه‌بینه‌وه له‌وه‌ی كه نزامان كردووه، خودا خودامان بووه تا ئه‌ردۆغان له كۆڵمان بێته‌وه!