سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هاوپەیمانی " نەسر": درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نادەستورییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 حوزەیران 2018

هاوپەیمانی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
 هاوپەیمانی " نەسر" كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات هەڵوێستی خۆی بەرامبەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان رادەگەیەنێت و بە هەنگاوێكی نادەستوریی وەسفدەكات.
حسێن عادلی وتەبێژی هاوپەیمانی " نەسر"  لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند نەسر بڕوای وایە كە پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناكۆكە لەگەڵ دەستوردا.
عادلی ئاماژەیبەوەشدا ساڵی 2010 تەمەنی پەرلەمان كۆتایی هات و حكومەت نۆ مانگ بەبێ‌ چاودێری پەرلەمان بەردەوام بوو، هەموو لایەك ئەوكات هاوڕابوون لەسەر نادەستوریی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.
وتەبێژی هاوپەیمانی " نەسر" راشیگەیاند دادگای فیدراڵی لایەنكی یەكلاكردنەوەی پرسی یاسایی و نایاسایی بوونی پرۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 15 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە