Draw Media

بارزانی هەموو لایەنە سیاسییەكان لە (بارزان) كۆدەكاتەوە

بارزانی هەموو لایەنە سیاسییەكان لە (بارزان) كۆدەكاتەوە

2023-05-08 09:54:26


(درەو): 
لەژێر سەرپەرەشتی (مەلا مستەفا)دا، مۆنۆمێتی گەورەی (مەلا مستەفا) لە بارزان دەكرێتەوە، مەسعود بارزانی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بۆ ئەم مەراسیمە لە بارزان كۆدەكاتەوە، رەنگە یەكێك لە بەشداربووەكان بافڵ تاڵەبانی بێت.
رۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو لایەنە سیاسی‌و كەسایەتی هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و هەندێك كەسایەتی جیهانیی، لە ناوچەی بارزان كۆدەكاتەوە. 
ئەم كۆبونەوە گەورەیە بۆ مەراسیمێكە كە تایبەت بە كردنەوەی مۆنۆمێنتی مەلا مستەفا بارزانی، كە تایبەتە بە وێستگەكانی ژیانی مستەفا بارزانی لە كۆماری كوردستان‌و شۆڕشی ئەیلولدا، ئەم مۆنۆمێنتە ماوەی چەند ساڵێك كاری تێدا كراوە.
مۆنۆمێنتەكە لەلایەن (مستەفا بارزانی) كوڕی مەسعود بارزانییەوە سەرپەرەشتی دەكرێت كە بە "بابۆ" ناسراوە، ساڵی رابردوو هەر لەژێر سەرپەرەشتی "بابۆ"دا مۆنۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەكان كرایەوە.  
دوێنێ مەسعود بارزانی سەرباری ناكۆكییە توندەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتیی، بەتەلەفۆن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی قسەی كرد، پێدەچێت پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بۆ بانگهێشتكردنی بافڵ تاڵەبانی بووبێت بۆ مەراسیمەكەی رۆژی پێنج شەممەی ناوچەی بارزان.  
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی دوێنێی بارزانی‌و بافڵ تاڵەبانی، هاوكات بوو لەگەڵ هەوڵێكی نوێ بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتیی لەدوای سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان. 
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand