دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵ پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرا
2023-05-08 09:13:24
درەو:
ئەمڕۆ عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی فراكسیۆنەكەی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانكرد.
هەفتەی رابردوو (1ی ئایاری 2023) عەلی باپیر ئەمیری سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری داوای لە ئەندامانی حزبەكەی كرد لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئیدارەی سلێمانی دەستلەكار بكشێنەوە لەبەر ئەوەی ئەو دەزگایانە ماوەی یاساییان بەسەرچووە.
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان (7) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، (3) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، قایمقامێك و چوار بەڕێوەبەری ناحیەو بەڕێوەبەرێكی گشتی و جێگری بەرێوەبەرێكی گشتی لە ئیدارەی سلێمانی هەیە:
* حەوت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان:
-عەبدولستار مەجید
- هەورامان گەچێنەیی
- عوسمان كانی كوردەیی
- عومەر گوڵپی
- بەدریە ئیسماعیل
- روپاك ئەحمەد
- موسلیم عەبدوڵا
• سێ ئەندامی ئەجومەنی پارێزگا
- چنار جەلال ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
- میدیا ئەحمەد ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
- رەمەزان نامیق ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
• پۆستەكانی ئیدارەی سلێمانی
- ئیسماعیل حەمەرەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سلێمانی
- عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
- كامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت
- عەدنان عەلی بەرێوەبەری ناحیەی باوەنوور
- هێمن بەهجەت بەرێوەبەری ناوحیەی ئاغجەلەر
- ئەبوبەكر حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسێوی
- هێمن حەمەحسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان