کۆی داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەم و شوباتی (2023)دا
2023-05-06 17:34:47
شیكاری: درەو
رۆژی (5ی ئایاری 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر (19 ترلیۆن و 207 ملیار) دینار بووە، کە (96.5%)ی داهاتی نەوت و(3.5%)ی داهاتی نانەوتی بووە. بڕی زیاتر (2 ترلیۆن و 233 ملیار) دینار لە داهاتی ئاڵوگۆڕ کورتهێنانی هەبووەو بە پوختی نزیکەی (17 ترلیۆن و 669 ملیار) دیناری بۆ ماوەتەوە.
🔹 لەو داهاتەی بەدەستهاتووە زیاتر لە (11 ترلیۆن 554 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (88.7%)ی چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن. تەنها (ترلیۆنێک و 468 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (11.3%) لە بواری وەبەرهێناندا بەخەرج دراوە.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (25.2%) و زیاتر لە (4 ترلیۆن 645 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.
🔹 خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بریتی بووە لە (ترلیۆنێک و 572 ملیار) دینار زیاتر، بە جۆرێک؛ ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (ترلیۆنێک و 482 ملیار) دینارو ئەنجومەنی نوێنەران زۆرتر لە (82 ملیار 741 ملیۆن) دینار و سەرۆکایەتی کۆمار زیاتر لە (7 ملیار و 196 ملیۆن) دینار، خەرجیان هەبووە.
یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە دوو مانگی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە بۆ دوو مانگی یەکەمی ساڵی (2023) کە لە (5ی ئایاری 2023) بڵاوی کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (19 ترلیۆن و 902 ملیار و 612 ملیۆن و 429 هەزار و 264) دینار، بەجۆرێک بڕی (19 ترلیۆن و 207 ملیار و 539 ملیۆن و 763 هەزار و 376) دیناری بەڕێژەی (96.5%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (695 ملیار و 72 ملیۆن و 665 هەزار و 888) دینار، بەڕێژەی (3.5%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (2 ترلیۆن و 233 ملیار و 629 ملیۆن و 735 هەزار و 678) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیة) کورتی هێناوە و بە پوختی (17 ترلیۆن و 668 ملیار و 982 ملیۆن و 693 هەزار و 586) دینار کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەردوو مانگی کانونی دووەم و شوباتی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)
دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە دوو مانگی یەکەمی 2023
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک و دووی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (13 ترلیۆن و 23 ملیار و 220 ملیۆن و 758 هەزار و 159) دینار، بەجۆرێک بڕی (11 ترلیۆن و 554 ملیار و 454 ملیۆن و 370 هەزار و 557) دیناری بەڕێژەی (88.7%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 468 ملیار و 776 ملیۆن و 387 هەزار و 602) دیناری بەڕێژەی (11.3%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەردوو مانگی کانونی دووەم و شوباتی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)
سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە مانگی کانونی دووەم و شوباتی 2023
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (ترلیۆنێک و 468 ملیار و 766 ملیۆن و 387 هەزار و 602) دیناری بەڕێژەی (11.3%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (18 ملیار و 384 ملیۆن و 372 هەزار و 118) دیناری بە ڕێژەی (1.3%) بۆ خەرج کراوە.
2. کەرتی پیشەسازی بڕی (233 ملیار و 893 ملیۆن و 375 هەزار و 736) دیناری بە ڕێژەی (15.9%) بۆ خەرج کراوە.
3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (177 ملیار و 401 ملیۆن و 336 هەزار و 708) دیناری بە ڕێژەی (12.1%) بۆ خەرج کراوە.
4. کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (882 ملیار و 89 ملیۆن و 193 هەزار و 984) دیناری بە ڕێژەی (60.1%) بۆ خەرج کراوە.
5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (156 ملیار و 998 ملیۆن و 109 هەزار و 56) دیناری بۆ بە ڕێژەی (10.7%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)
چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە دوو مانگی یەکەمی 2023
لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (13 ترلیۆن و 23 ملیار و 220 ملیۆن و 758 هەزار و 159) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (17 ترلیۆن و 668 ملیار و 982 ملیۆن و 693 هەزار و 586) دینار.
واتە بڕی (4 ترلیۆن و 645 ملیار و 761 ملیۆن و 935 هەزار و 427) دیناری بەڕێژەی (25.2%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری هەردوو مانگی کانونی دووەم و شوباتی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە مانگی کانونی دووەم و شوباتی 2023
لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (ترلیۆنێک و 572 ملیار و 540 ملیۆن و 986 هەزار و 131) دینار. بە جۆرێک؛
1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (82 ملیار و 741 ملیۆن و 555 هەزار و 456) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (2 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (7 ملیار و 608 ملیۆن و 44 هەزار و 949) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (ترلیۆنێک و 482 ملیار و 602 ملیۆن و 998 هەزار و 47) دیناری خەرجکردووە، بڕی (ترلیۆنێک و 18 ملیار و 663 ملیۆن و 729 هەزار و 100) دیناری بە ڕێژەی (69%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (463 ملیار و 939 ملیۆن و 268 هەزار و 947) دیناری بە ڕێژەی (31%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)
سەرچاوەکان
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة شباط 2023 للموازنە الاتحادیة