هه‌ڵاتنی كچێك كێشه‌ی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد دروستكردووه
2023-05-06 09:45:25
(دره‌و):
كچێك له كه‌مپی شاندی تۆپی پێی ئافره‌تانی كوردستان له فه‌ره‌نسا هه‌ڵاتووه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی و مانه‌وه‌ی له ئه‌وروپا، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی كوردستان یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌ڵێ ئه‌و وه‌فده‌ی ئێستا له فه‌ره‌نسایه سه‌ربه یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق نییه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی كوردستانیش ده‌ڵێ تیپی تۆپی پێی ئافره‌تان له‌ژێر سه‌رپه‌ره‌شتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقدایه. تیپی تۆپی پێی ئافره‌تانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی سازدانی كه‌مپێكی راهێنانی چووه‌ته فه‌ره‌نسا.
روونكردنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی ده‌دات كه شاندی تۆپی پێی ئافره‌تان گه‌شتێكی بۆ فه‌ڕه‌نسا كردبوو دوای رێككه‌وتنی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێڕاق و سه‌نته‌ری نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسی بۆ تۆپی پێ له كلێرفونتین، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به نووسینی داوه‌تنامه‌ی هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه به زمانی ئینگلیزی و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسی، داوه‌تنامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی شاندی عێڕاقی كردووه نه‌ك كوردستانی.
هه‌روه‌ها ئه‌و كچه یاریزانه‌ی كه له كه‌مپه‌كه رای كردووه، پێشتر له‌سه‌ر داوای سائیر كازم رێكخه‌ری ئه‌م گه‌شته بووه و له ریزی شانده‌كه نه‌بووه. پێشتریش تیپی تۆپی پێی ئافره‌تان چه‌ندین خول و سه‌ربازگه‌ی ئه‌نجام داوه له عێڕاق له ژێر سه‌رپه‌رشتیی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێڕاق.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان
6-5-2023