Draw Media

دەستوەردانی حزبی لە كاروباری فەرمانبەران

دەستوەردانی حزبی لە كاروباری فەرمانبەران

2023-05-05 11:49:32


 
درەو:
راپۆرتی: رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كلتوری مەدەنی

بە پێی راپۆرتێكی رێكخراوی (ئاران)" لە هەولێر (113 ) بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەش لە فەرمانگەكان، لە سلێمانی (98) بەڕێوەبەر و لە هەڵەبجە (29) بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگە حكومییەكان لەلایەن حزبەوە دیاریكراون، (19) حاڵەتی كڕین و فرۆشتنی راژەی فەرمانبەران لەهەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانی تۆماركراون".

رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كلتوری مەدەنی بە بەپشتیوانی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) راپۆرتێكی لەبارەی (دەستوەردانی حزبی لە كاروباری فەرمانبەران) بڵاو كردەوە و بەگوێرەی راپۆرتەكە:
 - لە هەولێر لەكۆی 113 فەرمانبەر، 111 فەرمانبەر، لە سلێمانی لەكۆی 107 فەرمانبەر، 89 فەرمانبەر، لە هەڵەبجە 19 فەرمانبەر لەكۆی 41 فەرمانبەر بەناچاری فۆڕمی حزبیان پڕكردۆتەوە.

- راپۆرتەكە لەماوەی (12) مانگدا واتا لە (1/5/2022  بۆ 30/4/2023 )  لە سنوری پارێزگاكانی (هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە) ئامادەكراوە، قسەیان لەگەڵ (1026) فەرمانبەری حكومی لە فەرمانگە حكومیەكانی هەرێمی كوردستان كردوە كە سەر بە (261) فەرمانگەی حكومین لە بەرێوەبەرایەتی گشتی‌ و بەرێوەبەرایەتی‌ و خوارتر لە ( پارێزگاكانی هەولێر‌ و سلێمانی‌ و هەڵەبجە).
- لە هەولێر 113 بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەش لە فەرمانگەكان، لە سلێمانی 98 بەڕێوەبەر و لە هەڵەبجە 29 بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەش لە فەرمانگەكان لەلایەن حزبەوە دیاریكراون، هەروەها تەواوی سەندیكا پیشەییەكان لەلایەن پارتی و یەكێتیەوە كۆنتڕۆڵكراون و دەستوەردانێكی بەرفراوانیان هەیە لەكاروبارەكانیاندا.
 - سەرجەم پۆستی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی سنوری پارێزگای هەولێر سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانن جگە لە قەزای كۆیە، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێكەوتنی حزبی ئەو پۆستانە دابەشكراون.
 - 19 حاڵەتی كڕین و فرۆشتنی راژەی فەرمانبەران لەهەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانی تۆماركراون، كە لە هەولێر حەوت حاڵەت و لە سلێمانی 12 حاڵەت بون.

- دابەشبونی جوگرافی قسەكردنی تیمی ئامادەكاری راپۆرتەكە لەگەڵ فەرمانبەراندا:
- پارێزگای هەولێر:-  قسە لەگەڵ (326) فەرمانبەر بە پلەی جیاواز كراوە كە سەر بە (113) فەرمانگەی حكومین.
- پارێزگای سلێمانی:- قسە لەگەڵ (619) فەرمانبەر بە پلەی جیاواز كراوە كە سەر بە (107) فەرمانگەی حكومین.
پارێزگای هەڵەبجە:- قسە لەگەڵ (81) فەرمانبەری حكومی كراوە كە سەر بە (41) فەرمانگەی حكومین

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand