Draw Media

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: "ئەوەی كراوە رێككەوەتنە نەك رادەستكردن"

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: "ئەوەی كراوە رێككەوەتنە نەك رادەستكردن"

2023-05-04 15:20:55


 درەو:
بار بارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن كۆبووەوە، (درەو) یەكێك بوو لەو دەزگایانەی بانگهێشت كرابوو.
پوختەی قسەكانی باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا:
•    هەردوولایەنی عێراقی و هەرێمی كوردستانم بینیوە، هەردوولا شتی ئەرێنی لەسەر یەكدی باس دەكەن.
•    ئەوەی كراوە من ناوی دەنێم رێككەوتن نەك رادەستكردنی نەوت، ئێمە پێشوازی لە رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر  وبەغداد دەكەین.
•    هیوادارین هەناردەی نەوت لە رێگەی توركیاوە دەستپێبكاتەوە.
•    نیگەرانین لە دووبەرەكی ناو ماڵی كورد، ئەمە زیانی بۆ ئاساییشی ناوچەكە هەیە، ئەگەر ئەم دۆخە بۆ خەڵكی هەرێم باش نەبێت بۆ عێراق و ئەمریكاش باش نابێت.
•    لە ئەمریكاش كێشە هەبووە، كاری خەڵكی سیاسی ئەوەیە رێكبكەون.
•    رای خۆمان لەسەر یەكگرتوویی ماڵی كورد خستووەتە روو.
•    لەبارەی ئەو هێرشەی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی روویدا، دژی هەر هێرشێكین بەتایبەتی ئەگەر هێرشەكە ئەمریكیەكان بكەنە ئامانج.
-    لە وەڵامی پرسیارێكی (درەو) سەبارەت بەوەی لە حاڵی ئەوەی ئەگەر هەڵبژاردن زیاتر لەوەی دیاری كراوە دوا بكەوێت ئەمریكا هیچ سزایەك بەسەر هەرێمی كوردستاندا دەسەپێنێت؟
+ بار بارا: ئیشی حكومەتی ئەمریكا نیە سزای هیچ حكومەت و پارتێكی سیاسی بدات، بەڵام ئێمە هانی ئەوە ئەدەین ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، خەڵكی هەرێمی كوردستانیش پشتیوانی ئەوە دەكەن لەمساڵدا هەڵبژاردن بكرێت. 

 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand