ڕۆژنامەیەكی قەتەری: "توركیا ڕازی نیە نەوتی هەرێم هەناردەبكرێتەوە"
2023-05-01 18:07:30
درەو:
ڕۆژنامەی (العربي الجدید):
🔹بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە: وەفدێكی هاوبەشی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان سەردانی ئەنقەرە دەكەن, بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیەوە.
🔹وەفدەكە تاوتوێی ئیمزاكردنی گرێبەستی نەوتیی دەكات لەگەڵ (4)كۆمپانیای جیهانی لەگەڵ وردەكاریەكانی, بەجۆرێك زامنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت بكات لەژێر سەرپەرشتی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق(سۆمۆ) لەڕێی توركیاوە.
🔹 شارەزایەكی نەوتیی هۆكاری سەرەكی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت هەرێمی كوردستانی لەڕێی بەندەری جەیهانەوە, بۆ بوونی كۆمەڵێك مەرجی توركیا گێڕاوەتەوە.
🔹 توركیا ڕەتیدەكاتەوە لەم كاتەدا هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە, ئەگەر حكومەتی عێراق سازش لەو بڕە قەرەبووە نەكات كە(1)ملیارو(471)ملیۆن دۆلارەو دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەپاندویەتی بەسەریدا, بەهۆی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەشێوەیەكی نایاسایی.
🔹 مەرجی دووەمی ئەوەیە, نەوتی هەرێمی بەنرخی پێشوو پێبفرۆشرێت كە (19)دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك, ئەوەش حكومەتی عێراق و بەدیاریكراوی كۆمپانیای سۆمۆ ڕەتیدەكاتەوە.
🔹 توركیا تائێستا پشت دەبەستێت بەو ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئیمزای كردووە, كە دەبێت نەوتی بەشێوەیەكی هەرزان پێبفرۆشرێت, بەڵام ئەو ڕێككەوتنەكە كۆتایهاتووەو دادگای عێراقی سەرجەم ڕێككەوتنە نەوتیەكانی هەرێمی هەڵوەشاندووەتەوە.
🔹زیانە ئابوریەكانی عێراق بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لەماوەی (40)ڕۆژی ڕابردودا, زیاتر لە (1)ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.