سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

(ئارام حەسەن و شەرمین عەلی) لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 نیسان 2023

(ئارام حەسەن و شەرمین عەلی) لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (درەو) بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: (ئارام حەسەن و شەرمین عەلی) لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، بە پێی مادەی (341) تایبەت بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات.

عەقید سەلام عەبدولخالق بەڕیوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەكانی دەزگای ئاساییشی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند:

(ئارام حەسەن و شەرمین عەلی) لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، بە پێی مادەی (341) لە یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركراون مادەكە تایبەتە بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، (سو‌ء استعمال السلطە) لە ئێستادا كەیسەكەیان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

ئارام حەسەن، پێشتر بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەروازەی پەروێزخان و شەرمین عەلی بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەكە بووە، دواتر بە فەرمانی وەزیری دارایی راژەكەیان لە دەروازەكەوە گوازرایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان، شەرمین عەلی رۆژنامەنووس بووەو بۆ ماوەی چەند ساڵێك پەیامنێری كەناڵی (KNN) بوو.

نیوەڕۆی چوارشەمە (26ـی نیسانی 2023)، ئارام حەسەن و شەرمین عەلی كە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیانن، لە ماڵەكەی خۆیاندا لە گەڕەكی شەهیدانی كەلار دەستگیركران، كەسوكاریان رایانگەیاند كە لەلایەن هێزێكەوە براون و چارەنووسیان نازانرێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا