ئەڵمانیا: پۆلیسی بەرلین پەنابەرێكی سوریی خەڵات دەكات
2018-06-23 13:49:20
(درەو میدیا):
پۆلیسی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا رێز لە پەنابەرێك دەنێت كە دزێكی دەستگیركردووە.
پۆلیسی بەرلین لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند پیاوێك توانیوێتی دزێك دەستگیربكات لەكاتێكدا لە وێستگەیەكی میرۆتدا لە بەرلین هەوڵیداوە مۆبایلی ژنێك بدزێت، بەو هۆیەوە ئەو كەسەیان خەڵات كردووە رێزیان لێگرتووە.
پۆلیسی ئەڵمانیا رونیشیكردوەتەوە ئەو پیاوە تەمەن 32 ساڵە شوباتی 2018 ئاگاداری هەوڵی دزێك بووە بۆ دزینی مۆبایلی ژنێك و دەستبەجێ پەلاماری دزەكەی داوە و داوای لە كەسێكی تر كردووە پۆلیس ئاگاداربكاتەوە و پاشان مۆبایلەكە و دزەكەی رادەستی پۆلیس كردوووە.
پۆلیسی بەرلین هیچ زانیارییەكی دەربارەی ئەو كەسە ئاشكرانەكردووە، بەڵام وتەبێژی پۆلیسی بەرلین جەختیكردەوە كە خاوەنی رەگەزنامەی سوریایە.
بابهتی پهیوهندیدار