Draw Media

بەرنامە ئابووریەكەی ئەردۆگان بۆ هەڵبژاردن

بەرنامە ئابووریەكەی ئەردۆگان بۆ هەڵبژاردن

2023-04-26 08:38:13


 
ئەنوەرکەریم 
ئەوبەرنامە  ئابوریەی کە ئەردۆگان  بۆ هەڵبژاردن خستوویەتییەروو  بۆ پارتەکەی کە  (ئاک پارتیە ) بەشی زۆری بەرنامەی ‌هەڵبژاردنەکانی پێشوترە ، ڕێگاکەی ڕون نیە  کە فۆڕمە ئابوریەکەی چییە بۆ مانگەکانی دوای هەڵبژاردن هەرچەندە دەنگدانی  ئەم  جارە  زۆر گرنگە  بۆ ئەردۆگان . 
  پارتەکەی ئەردۆگان  ئامادەی خۆی دەربڕیوە بۆ دابەزاندنی هە ڵئاوسان کە لە ئێستادا ( 50.5%) وە ڕیژەی بەتاڵە دابەزێنێت  بۆ ( 7%).
 ئەم دیدەی ئەردۆگان باسی ئەو پۆڵیسیانەی نەکردوە کە چۆن ئەم ژمـارانە دا ئەبەزێنیت  ئەمەش یارمەتی ئەوەی نەداوە کە ئەو  نیگەرانیەی بازاڕهەیەتی  بڕەوێنێتەوە بۆ ئابوریە 900 ملیار دۆلارەکەی وە ئابوریەکەی  بەلایەکدانەخستوە کە لەم دوو دەیەی  دەسەڵاتی  بەڕێوەبردنیدا زۆرترین ئاڵانگاری بۆ ئەردۆگان دروستکردوە.
2 مانگ دوای کارەساتی بومەلەرزەکەی تورکیا، ئەو وڵاتە قەیرانی هەڵئاوسانی هەیە، گەورەترین کورتهێنانی بودجەی هەیە  وە فشارێکی زۆر لەسەر (حساب جاری ) تورکیا هەیە، فشاریكی زۆر لە سەر  دراوی تورکی هەیە، هەر چەندە تورکیا ئەیەوێت دروستکردنەوەی شارەکان  کە بە هۆی  بومەلەرزەکەوە ڕوخاون پارەی ( سندوقی  نیشتمانی تورکیا ) بەکاربهێنێت . 
  ئەردۆگان  ئەوەی کە ناوی ناوە ( مۆدێلی  تازەی ئابوری) هەر هەمان  بەرنامەیە کە ساڵی 2021  دایڕشتوە، گرنگی بدرێت بە (زیادکردنی هەناردە، قەرزی هەرزان بەڵام  بە ڕیژەی سوودی بانکی کەم)  لە گەڵ ئەوەشدا ئەو پۆڵیسیە ئابوریەی کە  جیهان لەسەری ئەڕوات  ئەردۆگان  بەتەواوی  پێچەوانەوەی ئەڕوات، لە جیاتی  ئەوە پۆڵیسی  نزمترین ڕێژەی سوودی بانکی پیادە ئەکات.
نیشانەکان وا دەر ئەکەون  بەتەواوی پۆڵیسیەکانی بگۆڕێت ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتوی بردەوە بەتایبەتی  کە ئیستا (  مهەمەت سیمسک )  وە ک  بڕیار بەدەستی ئابوری تورکیای داناوە بە بێ ئەوەی کە  پۆستی فەرمی هەبێت، ئەم پیاوە بەوە ناسراوە کە سیاسەتەکانی لە گەڵ بازاڕەکانی جیهاندا  ئەگونجێت . 
 ما نیفاستۆکەی ئەردۆگان  بەتەواوی ئەوەی پیشان ئەدات کە خۆی ڕۆڵی کاریگەری هەبێت  لە بڕیارداندا لە  سەر بڕیارەکانی بانکی ناوەندی،بە گۆڕینی سیستەمی  پەڕلەمانی بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی توانی ئەم کارە بکات ،  ڕێژەی سوودی بانکی  بەردەوام نزمدەکردەوە بۆ ئامادەباشی بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ  بە م هەنگاوەش  جیهانی تووشی سەرسوڕمانکرد  بە بەرزبوونەوەی ڕیژەی هەڵئاوسان بۆ ( 85%)  ئابوری  تورکیای خستۆتە  گێژاوەوە، وا بڕیارە ڕێژەی هەڵئاوسان ( 5%) بێت بە ڵام دەیەیەکە تورکیا ئەو ڕێژەیەی بەخۆیەوە نەدیوە. 
لە دەیەی رابردوو، وە بەرهێنەرە بیانیەکان بەزۆری  بازاڕی تورکیایان بەجێهشتوە وەبەرهێنانی بیانی لە لیرەو بۆندی تورکیادا تەنها بای(1.2 )ملیار دۆلار بووە  لە مانگی ڕابردوودا، بەڵام لەساڵی 2013 دا وەبەرهینانی بیانی (72) ملیار دۆلار بووە،  بە پێی داتاکانی وەزارەتی بانکی ناوەندی تورکیا،  پشکی وەبەرهێنەران  لە کۆمپانیاکانی پشکدا لە ( 29%) یە، لەساڵانی ڕابردوودا  زیاتر بووە لە ( 61%). 
ئەردۆگان   کە  قسەی بۆ  هەوادارانی حیزبەکەی ئەکرد لە ئەنقەرە  وتی ئابوریەکەمان  هەر بەرەو  گەورەبوون ئەڕوات بەڵام ئەردۆگان هەر  (فۆکەسی لەسەر ماوەی کورتخایەن هەیە  وە چارەسەرەکانی هەر کورتخایەنە)، بە ڕێژەیەکی  زۆر مـوچەی (کەمترین موچەی ) بەرزکردەوە  بە بیانوی ئەوەی کاریگەری هەڵئاوسان لەسەر خەڵكە هەژارەکە کەمبکاتەوە هەروەها وتی  داهاتی تاک  دەگەیەنینە  ( 16) هەزار دۆلار کە لە ئیستادا (10.600)  هەزار دۆلارە،  پاشان بەرزتریشی دەکاتەوە،  هەروەها وتی وادەردەکەوێت کە چەند کێشەیەک هەیە لە سیستەمی سەرۆکایەتیدا بەڵام نەچووە ناو وردەکاری کێشەکانەوە ، پاشان ئاماژەی بەوە دا بە هۆی ئەو  شارەزاییەی  کە لە 5 ساڵی رابردووماندا پەیدامان کردوە سیستەمی  بەڕیوەێردن  ڕاستدەکەینەوە. 
 کۆمەڵێ بڕیاری تریدا لەوانە:
1- بڕی هەناردەی ووڵات بەرزدەکەینەوە بۆ 400 ملیار دۆلار  هەتا ساڵی  2028 کە ساڵی پار بڕەکەی ( 254 )ملیار دۆلار بووە.
2-  بەرهەمی ئاڵتون بەرزدەکەینە وە بۆ دوو هێندە کە  ئێستا بڕەکەی  ( 40 )تۆنە لە ساڵێکدا . 
3-  پاشەکەوتکردنی  لیرە  زیاتر ئەکەین بە هۆی  ئەو رێگا داراییانەی ئەیگرینە بەر.  
4-  پلانمان هەیە (67) ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکەین لە  تێلیکۆمینکەیشندا . 
5-   هەوڵئەدەین بۆ  دانانی دەستورێکی تازە .
6-  ژمارەی پەناهێندە سوریەکان بە ڕیژەی ( 5) ملیۆن کەس کەمدەکەینەوە.

سەرچاوە:
https://www.bloomberg.com/news/articles/2023-04-11/erdogan-s-economic-manifesto-has-few-clues-on-post-election-path#xj4y7vzkg

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand