بودجەی حزبەكان لە شاخەوە بۆ شار
2023-04-24 15:37:26
درەو:
"من و مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین و مامۆستا عەلی باپیر و كاك قادر عەزیز بڕی ملیۆنێك دۆلارمان لە قاسم سولەیمانی وەرگرت، بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردن" ئەمە قسەی محەمەد حاجی مەحمودە لە دۆكیۆمێنتەریەكی تایبەتی (درەو)دا.
محەمەد حاجی مەحمود باس لە دەستكەوتنی داهات و بودجەی حزبەكان دەكات لە شاخەوە بۆ شارو تا ئێستا.
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت:
- سەرەتا هاوكارییەكانمان لە سوریاوە وەردەگرت، لەلایەن چەپەكانی فەلەستینیشەوە هاوكاری دەكراین، چەكوتەقەمەنی لە فەلەستینەوە بەرێگای سوریاوە بۆمان دەهات.
- لەدوای ساڵی 1980 ەوە حزبەكان سەردانی قەزافیان كردووە لەوە بەدواوە قەزافی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی دەكرد لەو كاتەدا (3-4) ملیۆن دۆلاری پێداین .
- لەناوچە سەختەكانی ناو كوردستان گومرگمان هەبوو هەموو حزبەكان گومرگی خۆیان هەبوو.
- لەدوای پرۆسەی ئەنفالەوە ئێران مانگانەی بە یەكێتی و حزبی سۆسیالیست بڕیەوە و پێشتریش مانگانەی بە پارتی ئەدا.
- دوای راپەڕین گومرگمان دانا حزبەكان لە نێوان خۆیاندا دابەشیان دەكر بەم شێوەیە:
30% بۆ پارتی
30% بۆ یەكێتی
15% بۆ سۆسیالیست
8% بۆ حزبی شیوعی
6% بۆ پاسۆك
4% بۆ حزبی زەحمەتكێشان
- دواتر حزبەكان پارەیان لە حكومەت وەردەگرت تا مانگی 12ی 2014
- ساڵی 2009 ( یەكگرتوو، كۆمەڵ،سۆسیالیست و زەحمەتكێشان) سەردانی ئێرانمانكرد بۆ هاوكاری
"من و مامۆستا سەڵاحەدین و مامۆستا عەلی باپیر و كاك قادر عەزیز" چوینە ئێران و قاسم سولەیمانیمان بینی داوای هاوكاریمان لێی كرد بڕی (ملیۆنێك) دۆلارمان لێوەرگرت بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردن، ئەو كات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیستیكمان هەبوو بەناوی (لیستی خزمەتگوزاری و چاكسازی)