Draw Media

بەگوێرەی (4)ڕاپرسی نوێ‌ كەمال قڵیچدار لە ئەردۆغان دەباتەوە

بەگوێرەی (4)ڕاپرسی نوێ‌ كەمال قڵیچدار لە ئەردۆغان دەباتەوە

2023-04-19 10:53:59


درەو:
كۆمپانیاكانی ڕاپرسی لەتوركیا بەردەوامن لەبڵاوكردنەوەی ڕاپرسیەكانیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە بڕیارە ڕۆژی (14)ی ئایاری داهاتوو  لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی تازەترین ڕاپرسی كە كۆمپانیاكانی(MAK), ( MetroPoll),( ORC), (Gezici) لەمانگی نیسان-دا ئەنجامیانداوە, ڕیزبەندیەكان بەمشێوەیەیە:

ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لەتوركیا

* بەگوێرەی ڕاپرسی كۆمپانیای (Gezici) كە لەڕۆژانی (1و2)ئەم مانگە ئەنجامیداوە:
-كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ(53.4٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان(43.2٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-موحەرەم ئینجە(2.1%) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-سەنان دۆغان(1.3%) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
* ئەگەر هەڵبژاردنیش بچێتە گەڕی دووەم :
-كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ(55.2٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان(44.8٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.

* بەگوێرەی ڕاپرسی كۆمپانیای(Metropoll) كە لەمانگی نیساندا ئەنجامیداوە:
-كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ(42.6٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان(41.1٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-موحەرەم ئینجە(5٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-سەنان دۆغان(2.2%) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.

* بەگوێرەی ڕاپرسی كۆمپانیای(MAK Consulting) كە لەمانگی نیسان ئەنجامیداوە:
-كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ(47٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان(42٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.

* بەگوێرەی دواین ڕاپرسیش كە كۆمپانیای (ORC) ئەنجامیداوە, هەڵبژاردن دەچێتە قۆناغی دووەم و ئەنجامەكەی بەمشێوەیە دەبێت: 
-كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ(48.9٪) دەنگەكانی بەدەست دەهێنێت.
-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان(41.5٪) دەنگەكانی بەدەست دەهێنێت.
-موحەرەم ئینجە(7.2٪) دەنگەكانی بەدەست دەهێنێت.
-سەنان دۆغان(2.4%) دەنگەكانی بەدەست دەهێنێت.
* پێشتریش لە دیراسەیەكی بنكۆڵكاریدا كە لەناوەڕاستی مانگی ئازاردا لەتوركیا ئەنجامدراوە, كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ بەجیاوازی (9)خاڵ لەپێش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوەیە, بەم شێوەیە:
-كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ(54.5٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
-ڕەجەب تەیب ئەردۆغان(45.5٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand