Draw Media

حسێن پەنایی: ئێران ئامادەكاریكردووە كە رامین لەسێدارەبدات

حسێن پەنایی: ئێران ئامادەكاریكردووە كە رامین لەسێدارەبدات

2018-06-22 14:27:12


( درەو میدیا):
"ئاماژەكان پێمان دەڵێن كە هەركات بۆیان گونجاو بێت بڕیاری لەسێدارەدانی رامین پەنایی جێبەجێدەكەن" ئەمە نوێترین لێدوانی ئەمجەد حسێن پەنایی برای رامین پەناییە كە ئێستا بڕیاری لەسێدارەدانی هەیە.
لە نوسینێكدا لە ئاكاونتی تایبەتی خۆی بەناوی (گیانی رامین پەنایی لە هەمووكات زیاتر لەمەترسی دایە) ئەمجەد حسێن پەنایی برای رامین دەنوسێت " ئەمڕۆ لە چەندین میدیا و كەسەوە پەیوەندیم پێوەكرا كە لە سەر داوای ماڵی كۆچكردوو جەنابی مام جەلال، حوكمی لە سێدارەدانی رامین راگیراوە، ویستم هەموولایەك ئاگاداركەمەوە كە بەداخەوە هەرچەند هەوڵەكان زۆرن، و ماڵی بەرێز مام جەلالیش زۆر زۆر لەهەوڵدا بوون و هەن، بەڵام كۆماری ئیسلامی تا ئیستا هەر سورە لەسەر لە سێدارەدانی رامین و ئامادەكارییەكانی كردووە كە لە سێدارەی بدات"
براكەی رامین پەنایی ئەوەشی نوسیوە كە " هەواڵی راست و دروستمان هەیە كە بڕیاری لە سێدارەدانەكەی لە تارانەوە گەڕاوەتەوە و یەكلاكراوەتەوە، بۆیە ئاماژەكان پێمان دەڵێن كە هەركات بۆیان گونجاو بێت ئەم حوكمە جێبەجێ دەكەن"   

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand