Draw Media

"ئەو هێزەی مەنبەجی لە داعش رزگاركردووە هەرئەوەش حوكمی دەكات"

"ئەو هێزەی مەنبەجی لە داعش رزگاركردووە هەرئەوەش حوكمی دەكات"

2018-06-22 12:45:41


درەو میدیا: 
رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت لە راپۆرتێكدا بە پشت بەستن بە زانیاریەكانی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەكردووە، كە رۆژی پێنج شەممە شاندی باڵای هێزەكانی ئەمریكا سەردانی شاری مەنبەجیانكردووەو دڵنیاییان داوە لەوەی خۆیان حوكمی خۆیان دەكەن.
 شاندی فەرماندە سەربازیەكانی  ئەمریكا پێكهاتبوون لە جەنەراڵ جۆزیف ڤۆتێل فەرماندەی گشتی سوپای ناوەندی ئەمەریكا ، و جیمی جیرارد فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكا لە سوریا وعێراق، جۆن رۆد یەكێ لە یاریدەدەرەكانی وەزیری بەرگری ئەمەریكا ، رۆژی پێنجشەمە سەردانی شاری مەنبەجیانكردووەو چاویان بە ئەنجومەنی سەربازی ومەدەنی و بەرپرسانی ئیداری و مەدەنی و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكانی شاری مەنبەج كەوتووە. 
 روانگەی سوری ئەوەشی ئاشكراكردووە كە فەرماندە سەربازیەكانی ئەمریكا جەختیان كردۆتەوە كە  كێ شاری مەنبەجی لەدەستی داعش رزگاركردووە، شارەكە هەر لەژێر كۆنترۆڵی ئەو هێزەشدا دەمێنێتەوە، دڵنیاییان داوە لەوەی كە بەردەوام دەبن لەسەر هاوكاریكردنی شاری مەنبەج و ئەو هێزەی كە حوكمی شارەكە دەكات.
لە لایەن خۆشیەوە محەمەد ئەبو عادل فەرماندەی گشتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج بە ئاژانسی هاوار نیوز  راگەیاندووە: كە لە كۆبونەوەیان لەگەڵ وەفدی باڵای ئەمریكی، وەفدی ئەمریكی پێیان راگەیاندوون كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەنبەج دەمێنێتەوە، لە پێناو سەقامگیریكردنی ئەمنی لە ناوچەكەدا، جەختیشیانكردۆتەوە كە سوپای توركیا نایەتە ناو مەنبەجەوە. 
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand