سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەمو زینی ئەحمەدی خانی و مافورێكی ژنانی رۆژهەڵات بەخشرایە پاپای ڤاتیكان 

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 نیسان 2023

مەمو زینی ئەحمەدی خانی و مافورێكی ژنانی رۆژهەڵات بەخشرایە پاپای ڤاتیكان 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
سەرۆكی پێشوی شارەوانی سوری ئامەد كتێبی مەم و زینی ئەحمەدی خانی و مافورێكی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستانی بەخشیە پاپای ڤاتیكان.
 عەبدوڵا دەمیر باش سەرۆكی پێشوی شارەوانی سوری ئامەد بە (درەو)ی راگەیاند: دوێنی لە ڤاتیكان پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانمان بینی و نزیكەی (12) خولەك قسەمان كرد، پەرتوكی مەموزینی ئەحمەدی خانی و مافورێك كە هی ژنانی رۆژهەڵات بوو بەخشیمە پاپای ڤاتیكان.
دەمیر باش دەڵێت: دیاری یەكەمیان پەرتوكی ئەحمەدی خانی ناسنامەی زمانی كوردییەو، مافورەكەی ژنانی رۆژهەڵاتیش و وەك پەیامی (ژنن ژیانن ئازادی) یە داوامان لە پاپای ڤاتیكانكرد بۆ ئازادی  و چارەسەری ئاشتی كێشەی كورد دوعا بكات.

عەبدوڵا دەمیرباش سیاسیەكی باكوری كوردستانەو بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتی توركیاوە بەرامبەری ماوەی چەند ساڵێكە لە تاراوگە دەژی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا

null
پێش 23 کاتژمێر

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە