نەوتی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2023
2023-04-12 07:59:31
شیكاری: درەو
وەزارەتی نەوتی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023)دا؛
# عێراق زیاتر لە (294 ملیۆن و 413 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی زیاتر لە (3 ملیۆن و 271 هەزار) بەرمیل.
# بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (75.2) دۆلار فرۆشراوە، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان (81.17) دۆلار بووە. بەم پێیەش هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە کەمتر لە (6) دۆلار فرۆشراوە.
# کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەو سێ مانگەدا (22 ملیار و 130 ملیۆن) دۆلار بووە.
یەکەم: داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (294 ملیۆن و 413 هەزار و 732) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 271 هەزار و 264) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.2) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (22 ملیار و 130 ملیۆن و 492 هەزار) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت. (بڕوانە؛ چارتی (1، 2، 3))
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2023) بڕی (101 ملیۆن و 245 هەزار و 95) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 265 هەزار و 971) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.8) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار) دۆلار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2023
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2023) بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 294 هەزار و 843) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.556) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.59) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.03) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار) دۆلار.
3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2023
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (100 ملیۆن و 913 هەزار و 27) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 255 هەزار و 259) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (73.37) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (78.43) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (5.06) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 404 ملیۆن) دۆلار.
خشتەی ژمارە (1)
دووەم: بڕ و ڕێژە و داهاتی نەوتی کەرکوک لە هەناردەی گشتی نەوتی عێراق بۆ چارەکی یەکەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (2)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023)دا بڕی (294 ملیۆن و 413 هەزار و 732) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (7 ملیۆن و 37 هەزار و 403) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.41%) نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە نزیکەی (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
واتە کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی کەرکوک لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (531 ملیۆن و 120 هەزارو 886) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بەم شێوەیە دەبێت. (بڕوانە؛ چارتی (4))
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی کانونی دووەمی 2023
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2023) بڕی (101 ملیۆن و 245 هەزار و 95) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 475 هەزار و 516) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.45%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (187 ملیۆن و 385 هەزار و 175) دۆلار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی شوباتی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2023) بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 834 هەزار و 393) بەرمیلی بە ڕێژەی (3.07%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.556) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (216 ملیۆن و 989 هەزار و 284) دۆلار.
3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی ئازاری 2023
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (100 ملیۆن و 913 هەزار و 27) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (1 ملیۆن و 727 هەزار و 494) بەرمیلی بە ڕێژەی (1.71%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (73.37) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (126 ملیۆن 746 هەزار و 427) دۆلار.
سەرچاوەکان؛
ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2022، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1419
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1455
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1461