خانەوادەیەكی كورد ده‌بێته سوپرایزی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا
2023-04-10 07:59:04
ئامادەكردنی: هێمن خۆشناو
خانەوادەیەك لە شەرناخی باكوری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا چوار كاندیدیان هەیە لە ناو چوار پارتی سیاسی جیاوازدا، ئەمەش بووەتە سەردێڕی زۆرینەی رۆژنامەو سۆسیال میدیاكانی توركیا، شەرناخی باكوری كوردستان چوار كورسی لە پەرلەمانی توركیا هەیە لە هەڵبژاردنی رابردوو سێ كورسی بۆ هەدەپەو كورسیەكەی بۆ ئەكەپە بوو.
دوێنی 9 نیسانی 2023، له توركیادا دوا مۆڵه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ی پارته سیاسیه‌كان لیستی ناوی كاندیدانیان بۆ هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته بكه‌ن كه پڕ بوو له سه‌یر و سه‌مه‌ره.
ئه‌وه‌ی مۆری خۆی له لیستی پارته سیاسیه‌كاندا و له هه‌موویان سه‌یرتر و سه‌رمه‌ره‌تر بوو، هه‌بوونی چوار كاندیدی یه‌ك خانه‌واده‌ی كورده له ناو چوار پارتی سیاسی له پارێزگای (شه‌ڕنه‌خ) له باكووری كوردستاندا.
به گوێره‌ی ئاماری ساڵی 2019 ژماره‌ی دانیشتووانی شه‌ڕنه‌خ 537 هه‌زار و 762 كه‌سه، له ئێستادا 75٪ دانیشتووانی ئه‌م شاره كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان ده‌ژین. له رووی باكوور، باشوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌م شاره به چه‌ندین شاخ ده‌وره‌دراوه، به‌ڵام باشووری ئه‌م شاره به رووی جه‌زیر و سلۆپی ده‌بێته ده‌شتایی. له به‌ناوبانگترین عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه عه‌شیره‌تی (حه‌جی به‌یره) یه، ئه‌م عه‌شیره‌ته‌ش له‌چه‌ندین تیره‌ی وه‌كو (تاتار،گۆیی، شه‌ڕنه‌خی، سلۆپی و سپێرتی) پێكدێت كه دیارترینیان تیره‌ی (تاتاره) و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ئه‌م تیره‌یه له‌گه‌ڵ پارته‌كانی ناو سیسته‌می سیاسی توركیا كۆ ده‌كاته‌وه.
باپیره گه‌وره‌ی ئه‌م خانه‌واده‌یه (سوله‌یمان ئاغا) كه ئاغایه‌كی ناودار بووه، له سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا یه‌كێك بووه له ره‌مزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆڕاگری. تا له كۆتاییدا عوسمانیه‌كان ناچار ده‌بن، ئه‌م ئاغایه ده‌ربه‌ده‌ر بكه‌ن و بۆ دوورگه‌ی (گریت) ده‌یگوازنه‌وه. له ژیانی ئاواره‌ییدا ئاغای به‌ناوبانگ له‌گه‌ڵ كچه توركێك هاوسه‌رگیری ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستپێكێك بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و زێدی خۆی. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش كۆتایی به مێژووی یاخیبوونی ئه‌م خانه‌واده‌یه له دژی زوڵم و زۆری دێنێت، چونكه نه‌وه‌كانی سوله‌یمان ئاغا ده‌بنه به‌شێك له سیسته‌م و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سیسته‌م له ناوچه‌كه‌دا. نه‌وه‌كانی ئه‌م ئاغایه له ئه‌مڕۆدا بۆ په‌یداكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه‌كانی ناو سیسته‌می ده‌وڵه‌تی توركیا په‌یوه‌ندی پته‌ویان هه‌یه.
لیستی هه‌ڵبژاردنی پارته سیاسیه‌كانیش بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌م وڵاته كه دوێنێ ئاشكراكرا گه‌وره‌ترین ئاماژه‌یه به‌م راستیه‌ی سه‌ره‌وه، تیایدا (تاتاره‌كان) بوونه هه‌واڵێكی گه‌رم و گوڕی سۆسیال میدیا. چونكه چوار كه‌سی ناو ئه‌م خانه‌واده‌یه بوونه به‌ربژێری چوار پارتی جیاواز له شاره‌كه‌یاندا، كه ناوه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌یه:
(ئاسڵان تاتار به‌ربژێری یه‌كه‌می ئاكه‌په، خه‌لیل تاتار به‌ربژێری یه‌كه‌می مه‌هه‌په، مه‌حمود تاتار به‌ربژێری یه‌كه‌می پارتی زه‌فه‌ر، هه‌روه‌ها سه‌بڕی تاتار به‌ربژێری یه‌كه‌می سه‌رله‌نوێ پارتی ره‌فا) كه هه‌موویان پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رست و دژه كوردن، یه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تی (هاوپه‌یمانیه‌تی كۆمار) كۆیان ده‌كاته‌وه.
شه‌ڕنه‌خ له په‌رله‌مانی توركیادا چوار كورسی هه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی 2019 دا، هاداپ سێ كوورسی به‌ده‌ستهێنا و كوورسیه‌كه‌ی بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاكه‌په چوو كه مه‌هه‌په‌ش پشتگیری لێ‌كرد. كاتێك ده‌نگی هاداپ و ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی پێشووتر به‌راورد ده‌كه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه كه چوار كاندیده‌كه‌ی خانه‌واده‌ی تاتاڕ ده‌بێته هۆی په‌رتبوونی ده‌نگی هاوپه‌یمانی كۆمار له‌م شاره‌دا، ره‌نگه له ده‌ستدانی كوورسی چواره‌میشی لێبكه‌وێته‌وه.