Draw Media

مانگی رابردوو هەرێمی كوردستان رۆژانە (377) هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە 

مانگی رابردوو هەرێمی كوردستان رۆژانە (377) هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە 

2023-04-04 16:55:52


ئامادەكردنی: روونبین

لە مانگی ئازاری  ٢٠٢٣دا، بڕی نەوتی بارکراو لە بەندەری جەیهانی تورکیا تا سەرلەبەیانی رۆژی ٢٥ی ئازار بارکراوە  تەنها لە ١٥ کەشتی قەبارەجیا دا کە بۆ  ٦وڵاتی جیا ڕۆشتووە  بریتی بووە لە ١٠،٧٩٢،٠٤٧ بەرمیل نەوت، کە بەتێکڕا رۆژانە ٤٤٩,٦٦٨ بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە. زانیاری ناو وە ژمارەی ئەو کەشتیانەی نەوتی عێراقیان ( هەرێم و کەرکوک) بارکردووە ، لەگەڵ بەروار و بڕی نەوتی بارکراو لە هەرکەشتییەکدا و ناوی ئەوکۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمیان کڕیوە و بۆ چ وڵاتێک ڕۆشتووە.

لەم بڕە ١ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٤٩٤ بەرمیلی نەتی کەرکوک بووە،  وە هەرێمیش ٩ ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٥٥٣ بەرمیلی بارکردووە لە جەیهان کە دەکاتە رۆژانە ٣٧٧،٦٨٩ بەرمیل نەوت. 

لەم لینکە خشتەی بارکردنی رۆژانە تا کاتی وەستانی هەناردە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ دابەزێنە:

نەوتی بارکراو لە جەیهان- مانگی ئازاری ٢٠٢٣دا

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand