Draw Media

داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بۆ مانگی  ئازاری ساڵی 2023

داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بۆ مانگی  ئازاری ساڵی 2023

2023-04-04 09:46:01


 ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
•    لە مانگی ئازاری (2023)دا لە رۆژی (24/3/2023) دواین کەشتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەرەی جەیهانی تورکی بارکراوە، بەو پێیە تا ئەو ڕێکەوتە هەرێم بڕی (8 ملیۆن و 892 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
•    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان  بۆ مانگی  ئازار (78.43) دۆلاربووە. 
•    بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وەرزی چوارەمی ساڵی (2022) هەرێم بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (19) دۆلار کەمتر فرۆشتووە، بەم داتایە بێت تێکڕای بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (59.43) دۆلار فرۆشراوە.
کەواتە: (8 ملیۆن و 892 هەزار) بەرمیل X (59.43) دۆلار = (528 ملیۆن و 451 هەزار و 560) دۆلار.
•    هەر بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (51%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (49%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. کەواتە: 
-    (528 ملیۆن و 451 هەزار و 560) دۆلار  X (51%) = (269 ملیۆن و 510 هەزارو 296) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
-    (528 ملیۆن و 451 هەزار و 560) دۆلار  X (49%) = (258 ملیۆن و 941 هەزارو 264) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand