Draw Media

سەرۆكی دادگای فیدراڵی رونكردنەوە لەسەر بڕیارەكانی دەدات

سەرۆكی دادگای فیدراڵی رونكردنەوە لەسەر بڕیارەكانی دەدات

2018-06-21 10:02:43


دوای دانیشتنی دادگای فیدراڵی، دادوەر مدحەت مەحمود سەرۆكی دادگاكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی:" دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا تانەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتبكاتەوە."
سەرۆكی دادگای فیدراڵی وتیشی:" رێوشوێنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی هەڵبژاردنەكان یاسایی و دەستوریین ". جەختیشیكردەوە كە ئەژماركردنی دەستی دەنگەكان بە رێوشوێنێكی دروست دادەنرێت.
دادوەر مدحەت مەحمود راشیگەیاند دادگای باڵای فیدراڵی عێراق   پشتگیری لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران كردووە بۆ دانانی چەند دادوەرێكی ئەنجومەنی دادوەریی بۆ سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی ئەژماركردن و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان.
راشیگەیاند دادگا مادەی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و تایبەتی رەتكردەوە چونكە ئەوە بەبەفیڕۆدانی دەنگی دەنگدەران دادەنرێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand