Draw Media

ململانێی عێراق و تورکیا، ئیتاڵیا بێ نەوت دەهێڵێتەوە؟

ململانێی عێراق و تورکیا، ئیتاڵیا بێ نەوت دەهێڵێتەوە؟

2023-03-31 16:59:42


 شوان سدیق ئیتاڵیا

کە جەنگی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا هەڵگیرسا، هەرێمی کوردستان دوای گەمارۆی سەر ڕووسیا بووەتە دابینکەرێکی سەرەکی نەوت بۆ ئیتاڵیا بەرپرسانی وڵاتیش ئەوەیان نەشاردۆتەوە.
کەچی لەم چەند ڕۆژە، بەهۆی ناکۆکی لە نێوان عێراق و تورکیا، ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت لە کەرکووک و هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهان و لەوێوە بۆ دەریای ناوەڕاست راگیراوە.
ئاشکرایە، لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی کڕینی نەوتی خاوی ڕووسیا لە ئەوروپا، بەدروستی لە 5ی کانوونی دووەمی 2022،  کوردستان بۆتە دابینکەرێکی ئیتاڵیا لەبواری سوتەمەنی کە ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆیەو دەکەوێتە سنووری جوگرافیای باکووری عێراق..
لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو، وەک لە (ڕاپۆرتی وەزارەتی ژینگە و ئاسایشی وزە)دا هاتووە.
"کوردستان بڕی ( 4.5 ملیۆن بەرمیل) ڕەوانەی ئیتاڵیا کردوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ڕۆژێکدا دەکاتە (150 هەزار) بەرمیل.
دیارە نەوتی کوردستان پێکهاتووە لە (12.5%)ی کۆی ئەو نەوتەی ئیتاڵیا بۆ نێوخۆ هاوردەی کردووە.
لە مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو هێشتا لەشکرکێشی ڕووسەکان بۆ سەر ئۆکرانیا دەستی پێنەکردبوو کڕینی نەوت لە کوردستان تەنیا (یەک ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل بوو)؛  لە بەرامبەردا ئەوانەی لە ڕووسیاوە کە هاتبوون 5.7 ملیۆن) هەزار بەرمیل بوونە.
(ئارگوس)، چەند مانگێک لەمەوبەر نووسیبووی، بۆ ناوچەی دەریای ناوەڕاست (دیارترین) جێگرەوەی نەوتی خاوی (ئۆراڵی ڕووسی)ی قورس، هی کەرکووک و کوردستانی عێراقە، بەتایبەتی لە ڕووی ڕێژەی (گۆگرد و کێشی تایبەتی ئاوەک)ە هاوشێوەیە.
نەوتی کوردستان و کەرکووک لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ پاڵاوگەکانی دەریای ناوەڕاست دەنێردرێ و ئیتاڵیایش یەکێکە لە کڕیارەکانی.
پرسیار ئەوەیە ئایا ململانێی عێراق و تورکیا، ئیتاڵیا بێ نەوت دەهێڵێتەوە؟ لەڕۆژانی داهاتوو هەموو شتێ ڕوون دەبێتەوە!
ماڵپەری (ستارتماگ)ی ئیتاڵی..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand